پیرەمەگروون

پیرەمەگروون

بەرزی شاخی پیرەمەگروون وخۆڕاگری کڵۆ بەفرەکانی بە ڕادەیەک تا بەرزترین ئاستی پلە گەرمیە کان سیفاتی لێک چووکانی داوە بە پیرەمگروون کە تا ڕادەیەک لە ئەلپەکانی ناوەڕاستی ئەوروپا بچێت، بە جۆرێک هەلێکی گوزەری ژیانی بەخشیوە بە ئاژەڵو پەلەوەرەکێویەکان و کانی و تاشە بەفرەکانی دەبنە شکێنەری تینۆیەتی ، بە مەش هەلی بەردەوام بوونی ژیانی سرشتی زیاتر و زۆرتر دەهێڵێتەوە...پیرەمەگرون زۆر لە شاعیرو چیرۆک نووس لەسەری نووسیوە بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ گروپێک یان کۆمەڵەیەک نەبووە بە دوا ووردەکاری زانیاری و نهێنی یەکانی دا گەڕا بێتن، ئەوەی کە بە دی دەکرێ و دەبیسترێ تەنها لەسەر زاری خەڵکی ناوچەکانی دەورو بەری بەر گوێ دەکەوێ ،کە ئایا چ کۆمەڵگایەکی کێوی لە نساری یدا خۆی حەشارداوە،گەر دیقەت بەن زۆربەی ئەو گەشتانەی کە بٶ پیرەمەگروون ئەنجام دەدرێ لە بناری قەرەچەتان و سوسێ و تا ڕادەیەک لە کەلێنی ئاوەڕێژی دیوی مێرگەپانەوە پێیدا بە ئاسانی هەڵدەگەڕێن وگەشتەکان ئەنجام دەدرێ، بەڵام ئەوەی بیەوێ زیاتر ئاشنا بێ بە نهێنی یەکانی دەتوانێ بە ڕووکاری شەدەڵەدا سەرکەوێ ،کە زۆر لە ئاژەڵە دەگمەن و نەبیین نراوەکان بە دی دەکرێ

picture

کورتەیەک لە جوگرافی پیرەمەگروون

شاخی پیرەمەگوون کەوتۆتە ڕۆژئاوای شاری سلێمانی یەوە،کە بەرزی یەکەی دەگاتە ٢٦٢٤ مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە کۆمەڵێک ئەشکەووتی دێرینی تیا هەڵکەوتووە کە سەردەمانێک بووە بریتی بووە لە ماڵ و دیوەخانی کورد بلە کۆندا و لەسەردەمی شۆڕشیشدا سەنگەرو پەناگەی پێشمەرگە بووە،بە یەکێک لە لووتکە کانی زینجیرەچیاکانی زاگرۆس هەژمار دەکرێ ودرێژیەکەی دەگاتە ٧ کیلۆمەتر کە بە شێوەلە پیرە مێردێکی لەسەر لا ڕاکشاو خۆی دەنوێنێ گەر لە سەر گۆیژەوە لێی بڕوانی بە ڕوونی چوارچێوەی ئەم تابلۆ یەی دەبینرێ ،لە بەردە کنازاکەنی گرانیت وکۆمەڵە گیایەکی سەرنج ڕاکێش و دەگمەن لە جیهاندا وەکو فەرش پیایدا پرژەی کردووە هەروەها لە دارستانە چرەکانی بە گشتی بە داری بەڕوو وەکو پشتێنەیەک ناو قەدی گرتووە ،هەروەها لە ئاژەڵە کێوی یەکانی وەکو ورچ و گورگ وبزنەکێوی وپشیلەی کێوی وبەرازو شیڤز وڕێوی و کەمتیار وچالاکەو هەروەها خشۆکەکانی وەکو ماروحەربەو لە پەلوەرەکانی وەکو بازو هەڵۆو واشەو گەلێکی تر کە لە بەشەکانی هەمبانە بۆرینە ناویان دەبەیین
Machu Picchu ماچۆ پیچۆ

picture لە ساڵی ١٩١١ داو بە تێبینی و بە دوادا گەڕانی ستافێکی زانکۆی یالە بەڕێکەوتن بە سەرپەرشتی هیرام بینغام کە زانیاری سەرەتایی هەبوو لەسەرمێژوو وشارستانیەتی ئسپانی یەکان

زیاتر بخوێنەوە
گروپی چیا دۆست گەشتێ بۆ پیرەمەگروون

پیره‌چیای سه‌رکه‌ش و تاقانه‌ی بڵندی پیره‌مه‌گروون له‌ مێژه‌ خوتخوته‌ی بیر و ئاره‌زووه‌کانمی ده‌دا. زۆربه‌ی نووسینی گه‌ڕیده‌ و گه‌شتیاران ئاماژه‌ به‌ سه‌ربڵندیی ئه‌م چیایه‌ ده‌که‌ن

زیاتر بخوێنەوە
گروپی سێ کەسی تاناوەندی پیرەمەگروون

left دیارە هونەرو وەرزشی هەڵگەڕان بە شاخدا پلان و خۆ ئامادە کردنی پێداویستی یەکانی دەوێت، لە بیرمە و لەگەڵ کۆ مەڵێ هاوڕێ ی پەیمانگادا لە ساڵێ ١٩٩٥دا هەڵکشایین بە شاخی پیرەمەگرووندا لە دیوی زێوێوە بەڵام تا ناوەندی لەبەر تینویەتی گەڕایینەوە،. ئەستەمی سەرکەوتن بۆشاخ تینوویەت هانات پێ دەبات بۆ دیسان گەڕانەوە بۆ خاڵی سەرەتا، دیارە لە مانگی شەشداو بڕیارماندا لە دوای نان خواردنی بەیانی کە بڕۆین بۆسەر شاخ پاش بڕینی ڕیگەکە تا پەڕینەوە لە چەمی پێرگەپان و بە دیوی شەدەڵەدا پاشان لە سیاجێکی دڕکاوی ونزیکەی ٢ کاژێر ڕۆیشتین گەیشتینە ئەوەی کە بڵێین لە ئاستی ئەوە دایین کە لە دەورو پشتی خۆمان دەبیینین، بەڕاستی لەبە دار بەڕوو چڕیەکەی کارێکی گرانە بۆ بینینی دەورو پشت بە هەرحاڵ بڕیارماندا کە بگەڕێینەوە بۆ خوارەوە،لە ڕێ کۆمەڵێ ڕەسممان گرت

بۆ بینینی وێنەکان کلیکی ئێرە بکەن
گروپی ١١کەسی بۆ سەر شاخی پیرەمەگروون

picture لە نیوەڕۆیەکی ئاووهەوا مام ناوەندا لەگەڵ هاوەڵەکانمدا کە زۆربەمان لە سلێمانی و بە خواستوو ئارەزوومەندی وەدی هێنانی خەونێک کە هیوام وایە لە یاد نەکرێ،لەگەڵ کۆمەڵێ هاوڕی دا بەڕێکەوتین بۆ سەرکەوتن بۆ سەر شاخی پیرەمەگروون دیارە گەلێک ڕێگەی هەیە کە بە سانایی ڕێ بکرێ بەڵام بە دییوی مێرگەپاندا لە ڕۆخی نزیک قزلەرەوە مەگەر بەتەنها وەک پێشینان دەڵێن بەس مەگەر بزن پیا سەرکەوێ،گەر نا لە دیوی زێوێ و تاڕادەیەک لە ئاوەڕێژی ناو مێرگەپانەوە ڕەنگ بێکم ئاهێک و شوێن حەوانەوەشی تێدا پەیدا بکرێ، بەڵام کە بڕیاردرا لەگەڵ برادەراندا ئێمە بە جیا لە کۆمەڵانی دی لە قزلەرو بە سەخترین ڕێدا ڕێ بکەین کە بە تەنها تاقێک بگەین کە ئەستەم بوو لە هەندێ جێدا بە چنگگ پێدا سەرکەوتن و هەندێ جێ بێ ئاو مانەوە،بە هەرحاڵ گەییشتینە شونی مەبەست و لووتکە .

کلیکی ئێرە بکەن بۆ بینینی وێنەکان
دەرمانی سروشتی

گەرانەوە بۆ سەرەتاکانی کۆمەڵەگای ئێمە ، رێکەوتی هەندێ پێگە دەبین کە ئەمڕۆ کەڵکیان لێ وەردەگیرێ...لەوانەش بە خواردن و یان لەبەر ئاوگرتنی راستەوخٶی گژوگیای سروشت بووە بێ بە دەستکاری و کارخانەسازی مرۆڤ ، سوودیان زانراوە بە سەدان ساڵ پێس ئێستا و ئەمڕۆش لە ووڵاتانی ئەوروپادا کۆپی لەسەر دەگیرێتەوە ، دیارە بەو مەبەستە نادوێم کە ئێمە لە رابووردودا لە ئەوروپی یە کان زانست بەر لەوان چەکەرەی کردبێت

زیاتر بخوێنەوە
picture