گوندی هەڵەدن لە نێو جەرگەی دۆڵی جافایەتی پارکی نیشتیماندا

گەر بە دیوی مێرگەپان و بە شاخی دابان دا هەڵکشێ ین و بە دەستە راستی ئەودیو داباندا دەگەینە خۆشترین ناوچەی دڵگیر کە دێ ی هەڵەدنە، کە بەدووری 40 کم دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سولێمانی یەوە ، سنووری بە شاخەکانی دابان و بابۆ و مام سەفەر و چەرمەبان / نسێ و ژیلوان دەورە دراوە ،لە کۆمەڵیک کانی و کارێز دا کە پێیدا گوزەر دەکەن ئاو هەوایەکی سازگاری پێ بە خشیوون ،کە لە دۆڵە گچەکەکانی وەک کەلێنی بیرێ و دەوالان دا سەردەردەکەن و تا دەربەندی بەر تەنگی هەڵەدن گووزەر دەبەستن و پاشان بە دامێنی مالوومە و مۆکەبە وخێوەتە دا دەڕژێنە چەمی قەڵا چوالانەوە

دارستانە چرەکانی ناو هەڵەدن و ڕەزە بەر فراوانەکەی بەری کەژی زێوکێ روخسارێکی پڕ چەشمەی هەمیشە سەوزی بەهاری نەخشاندووە لەم ناوچەیەدا، باڵندە و ئاژەڵە کێوی یەکانی کە سروشتی ئەم ناوچەیە پێک دێنن بە ڕۆژی ئاشکرا و بێ خۆ ماندوو کردن مرۆڤی ڕێبوار دەتوانێ بیان بینێ و دەنگی قاسپە قاسپی کەو لە کانی و کارێزەکان کەشێکی هاڕمۆنی بە خشیوە بە سیمای هەڵەدن دا.

، گوندی هەڵەدن لە دوو سەد خێزانێک پێک دێن ،لەسەردەمی شٶرشی ڕزگاری کوردستانا هەمیشە پشت وپەنا بوونە کۆمەڵی جەرگیان لە پێناوی رزگاری خاکی کوردستان دا بەخشیوە

هەروەها دارو رووەکە خۆرسکەکانی کە بوونەتە فەرشی ڕاخراوی هەر چوار وەرزی ساڵ، لە کۆمەڵێک جۆردا خۆی دەڕەنگێنێ، وەک بەڕوو گوێزو چوالەو هەنار وقەزوان وداری ترش و داری قەدەغەو بەڵاڵووک و تووتڕک و گیا بەهارییەکانی وەکو ڕێواس و پیشۆک و کاردوو ترشۆکە وهەپڵۆک و قوڕادەو چاوبازەوخەرتەلە ودوومەڵان و پونگەوکنگرو....هەندێکی تر کە ئێستە لە یادم نیە کە یەک بە یەکی ئەم گیا بەهارانە دەرمانی سروشتین ، بە هەرحاڵ.،هەر لەم دٶڵەدا سەدان ساڵە جووتیاری ناوچەکە خەریکی کشتوکاڵی کردن بوون ،ڕەزو ڕەزگەیی ترێ بووەتە سیمای نەخشێنراوی لاپاڵەکان < P>لە جۆرەکانی ترێی ئەم ناوچەیە کشمیشی وسپیکە و ڕەشکەوهەندێکی تر

دەرو دراوسێ ی هەڵەدن لەم چەند گوندە پێکهاتووە: یاخسەمەر وسەرگەڵو

ئەمڕۆ بە هۆی کرانەوەی ئابووری هەرێم و ئاوەدانکردنەوەی دێهاتەکانی کوردستان زەمینە لە بار بووە بۆ درووست بوونی شارێک کە لە باخ و باخچە و ماڵەکان دەڕازێنەوە لەم دەڤەرە و لە قووڵایی مێرگەپان و دۆلی جافایەتی دا پەیتا پەیتا رووناکایی تێ دەکەوێ.

گەر سەیری مێژووی شاری سلێمانی بکەین کاتێک بابانە کان بە هٶی ڕاوو شکارەوە ڕوویان لە حەوزی سلێمانی کردووە کە لە وسەردەمەشدا قەڵاکەی سورداش هیچهی وای کەم تر نە بووە لە چاو قەڵاکەی بابانەکاندا ،بەڵام سەختی سەرما وەرزی ئەم ناوچەیە ڕێگر بووە لە کشانی شار بەرەو ئەم ناوچەیە، ئەمڕۆ بە هۆی تەڕی ناوچەکە درێژە بە سیستەمی قەڵاچۆی مرۆڤەکان دەدات

دیمۆگرافی

لە هەشتاکاندا بە هۆی سیاسەتی ڕاماڵینی بەعسەوە دووچاری ئەنفال بوونی دەڤەری دٶڵی جافایەتی بووەتە هۆی رێگری لە تەشەنە کردنی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە گەر هەژمار وئاماری ئەوکارەساتە بخیرێنە بەر باس ئەوا زیاتر لە هەزار کەس سەروونگونی کارە قێزووەنەکانی بەعسن کەلەو سەدردەمەدا ئەنجامی داوە،

دەرمانی سروشتی

گەرانەوە بۆ سەرەتاکانی کۆمەڵەگای ئێمە ، رێکەوتی هەندێ پێگە دەبین کە ئەمڕۆ کەڵکیان لێ وەردەگیرێ...لەوانەش بە خواردن و یان لەبەر ئاوگرتنی راستەوخٶی گژوگیای سروشت بووە بێ بە دەستکاری و کارخانەسازی مرۆڤ ، سوودیان زانراوە بە سەدان ساڵ پێس ئێستا و ئەمڕۆش لە ووڵاتانی ئەوروپادا کۆپی لەسەر دەگیرێتەوە ، دیارە بەو مەبەستە نادوێم کە ئێمە لە رابووردودا لە ئەوروپی یە کان زانست بەر لەوان چەکەرەی کردبێت، بە ڵکو خۆمان لەو راستیە ناشارینەوە کە ئەورپی یەکان کاریان بە چارەسەر نەبووە ، چونکە ئەو زەمینە لە بارەی کە ڤایرۆس یان هەربەکتریای یەکی کوشندە هەرەشەی لە گیانی کۆنی کۆمەڵگای ئێمە کردبێت ، لە لای ئەوروپی یەکان نەبووە بەڵام ئەمڕۆ بە گەرم بوون .

زیاتر بخوێنەوە
ژیانی ئابووری هەڵەد ن

ڕۆڵی شوێنگەی فەلەکی هەڵەدن.لە ژیانی ئابووریدا. ڕۆڵی شوێنگەی فەلەکی هەڵەدن.لە ژیانی ئابووریدا،بە تایبەتی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ گەلێک گەورەیە،بە هۆی ڕۆڵی بارانبارین و عەمبار بوونی بەفر لە کەلێنە شاخاوییە کانیدا هۆکارێکە بۆ برەودان بە کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا بە جۆرێک،لە دوای چەند تاقی کردنەوەیەک لە کۆمەڵێک جێدا دەرکەوتوە کە کەشی لە بارە بۆ کۆمەڵێک نەمامی بەردار کە پێشتر بوونیان نەبوە لە کوردستانا وەکو مانگۆ کە پێویستی بە کەشێکە نیمچە بەرخۆر و هەمیشە رووتوبەت...بەهەرحاڵ ژیانی ئابووری دانیشتووانی ناوچەکە بە تایبەتی وکوردستان بە گشتی ولە ناوچە شاخاوییە کاندا بە بەراوورد کردن لەگەل ئێستادا،گەلێک باشتر دەبێ،ئەگەر بێت و لە پاشە ڕۆژدا وەکو هاوینە هەوار مامەڵەی لەگەڵ بکرێ، گرنگی بدرێت بە جوڵانەوەی گەشت و گوزار

کاریگه‌ری گه‌شتوگوزار

ره‌نگه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراودا گۆڕانکارییه‌کان له‌ بواری که‌لتووری و نه‌ریته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ هێواشی پێشەوە‌چوون به‌ خۆیانه‌وه‌ ببینن ، به‌ڵام.

زیاتر بخوێنەوە
پۆست ناردن بۆ هەمبانە بۆرینە

سێ پێشینەی گرنگ لە کاتی ناردنی بابەت دا ،کە دەکرێ ڕەچاو بکرێ
کێشەی ناردنی پۆست

دیارە هەندێ کات لەبەر چەند کێشەیەکی کاتی نامە وەرگرمان دەوەستێت بە هیوایین لە ئاییندە دا بتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر کەیین.

چۆنی یەتی بابەت

گەر دەکرێت بابەتەکان کەم و پووخت بن و پشت ببەستن بە سەرچاوەو ئاماژەکردن بۆ سەرجاوە سەرەکی یەکە .

وێنەی تایبەت بە بابەت

خۆ ئەگەر بکریت وێنەی لەگەڵ دا بێت ئەوا باشتر .

Admin
  • Web Designer
    webmaster@mergapan.com
  • Art Director
    director@mergapan.com
  • admin Account
    admin@mergapan.com
  • Customer service
    customer@mergapan.com
  • Copywriter
    copyriter@mergapan.com