هاوینە هەواری دوکان

دوکان

هاوینەهەواری دوکان کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری سلێمانی وبە دووری ٤٥ کیلۆمەتر،دیارە لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابووردودا و لەگەڵ کۆتا هاتنی جەنگی جیهانی دا و ڕێژەی دانیشتووان ڕوو لە زیاد بوونی کردو بە تایبەت لە ناوچە ئاوودارەکاندا بەلام لە ناوجەی سلێمانی دا ١٩٥٧بە پێچەوانەوە بە هۆی سیاسەتی ئاسایشی پارچەکان تری عێراق بووە هۆی سنوردار کردنی نیشتەجێ بوون لە دەوورو بەری ناوچە شینەکان ،مەبەست لە ناوچەی شین بە پێ ی پێک هاتەی جوگرافی ئاوو دەریاچەکانە،دوکان بەشی خۆی ئەم جامەی پێك هێنا و بووە بەنداو لە ساڵی ١٩٥٧ دا ،ئەمڕۆ بە پێچەوانەوە زۆربەی زوومی کامێراکان وسەرنجی خەڵکی بۆ دامەزراندن ونیشتە جێ بوون لە دەوری دوکان ڕوو لە زیاد بوونە ،بە پێ ی دوا زانیاری یەکان حکومەتی هەرێم بە هەمئاهەنگی چەند کۆمانیایەکی بیانی بڕیاری برەو دان بە گەشتو گوزار ماستەر پلانی دوکان وجۆش دان بە گەشتیاری ناوچەکە دەدەن. دیارە دوکان لە ڤیستیڤاڵ و بۆنەو کۆببنەوە کاندا دەبێتە وێستگەیەکی بەرفراوان بۆ لە باوەش کردنی میوانەکانی بەهٶی ئە کەناڵە ئاوەی کە پێ یدا گووزەردەکا و بەرزی شاخی ساراو چەنین هۆتێل و کابینەی گەشتیاری تا دێت ڕوو لە فراوان بوون دەکات