گەشتیارێکین بە دوای ئاوو هەوای پاکدا وێڵیین

مەوقیعە جوگرافیەکەی وا ڕێکەوتووە کە بە کۆمەڵێک دٶڵی قووڵ قووڵدا تێپەڕ بی کە لە سلێمانی یەوە بەڕێ دەکەوی ئنجا دەگەییە مێرگەپان،کە دەکەوێتە دامێنی چیای پیرەمەگرۆن کە ڕووکاری بەردەگرانیتەکانی بوونەتە خامی تابلۆی و چاوەڕیی وێنە کێشێکە نیگاری کا ، شاخی پیرەمەگرۆن بۆتە میحرابی ناوچەکە،کە بە شێوەیەک نەخشی ئەم شاخە وا هەڵکەوتووە کە لە سەر لا ڕاکشا بێت باڵی بوو بێتە سێبەر بۆ دیووی مێرگەپان کە لە دوا نیوە ڕۆیە کی چلەی هاوییندا هەست بە نسرمی ناو چەکە دەکەی

زستانی ئەم ناوچەیە ساردە کە دە توانین ئیدی بە کوێستانی کوردستانی ناووبەرین ، تاشە بەفرەکانی کە سەری پیرەمەگرۆنی پێ سپی دەبێت، تا ناوەندی مانگی پێنج و سەرەتای هاویین خۆی رادەگرێ ئنجا دەبێتە جۆگە دەڕژێتە چەمی مێرگەپانەوە.بە بن دارگوێزەکانیدا گووزەر دەکا

دیارە بونی ئاو لەم دەڤەرەدا بۆتە زەمینە خۆش کەرەیەک بۆ مانەوەی هەندێ ئاژەڵی کێوی وپەلەوەر لە ناوچەکەدا ،وەک کەوو پۆڕ و کەرووێشک و مامزو چالاکەو باز و بەراز،لەم ڕۆکەدا تا ڕادەیەک لە سەرکەشی دابان وپیرەمەگرۆندا ماوون وژیانی دارستانیشیان پارێزراوە

هەروەها دارو رووەکە خۆرسکەکانی کە بوونەتە فەرشی ڕاخراوی هەر چوار وەرزی ساڵ، لە کۆمەڵێک جۆردا خۆی دەڕەنگێنێ،وەک بەڕوو گوێزو چوالەو هەنار وقەزوان وداری ترش و داری قەدەغەو بەڵاڵووک و تووتڕک و گیا بەهارییەکانی وەکو ڕێواس و پیشۆک و کاردوو ترشۆکە وهەپڵۆک و قوڕادەو چاوبازەوخەرتەلە ودوومەڵان و پونگەوکنگرو....هەندێکی تر کە ئێستە لە یادم نیە کە یەک بە یەکی ئەم گیا بەهارانە دەرمانی سروشتین ، بە هەرحاڵ.،هەر لەم مێرگەدا سەدان ساڵە جووتیاری ناوچەکە خەریکی کشتوکاڵی کردن بوون ،ڕەزو ڕەزگەیی ترێ بووەتە سیمای نەخشێنراوی لاپاڵەکان < P>لە جۆرەکانی ترێی ئەم ناوچەیە کشمیشی وسپیکە و ڕەشکەوهەندێکی تر

دەرو دراوسێ ی مێرگەپان لەم کۆمەڵە گوندە پێکهاتووە: قزلەر وئاوەرێژ وگردەشین و شەدەڵە وهۆمەرقەوم و سورداش

ئەمڕۆ بە هۆی کرانەوەی ئابووری هەرێم و ئاوەدانکردنەوەی دێهاتەکانی کوردستان زەمینە لە بار بووە بۆ درووست بوونی شارێک کە لە باخ و باخچە و ماڵەکان دەڕازێنەوە لەم دەڤەرە و لە قووڵایی مێرگەپان و دۆلی جافایەتی دا پەیتا پەیتا رووناکایی تێ دەکەوێ.

گەر سەیری مێژووی شاری سلێمانی بکەین کاتێک بابانە کان بە هٶی ڕاوو شکارەوە ڕوویان لە حەوزی سلێمانی کردووە کە لە وسەردەمەشدا قەڵاکەی سورداش هیچهی وای کەم تر نە بووە لە چاو قەڵاکەی بابانەکاندا ،بەڵام سەختی سەرما وەرزی ئەم ناوچەیە ڕێگر بووە لە کشانی شار بەرەو ئەم ناوچەیە، ئەمڕۆ بە هۆی تەڕی ناوچەکە درێژە بە سیستەمی قەڵاچۆی مرۆڤەکان دەدات

دیمۆگرافی

لە هەشتاکاندا بە هۆی سیاسەتی ڕاماڵینی بەعسەوە دووچاری ئەنفال بوونی دەڤەری مێرگەپان و دٶڵی جافایەتی بووەتە هۆی رێگری لە تەشەنە کردنی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە گەر هەژمار وئاماری ئەوکارەساتە بخیرێنە بەر باس ئەوا زیاتر لە هەزار کەس سەروونگونی کارە قێزووەنەکانی بەعسن کەلەو سەردەمەدا ئەنجامی داوە،

جوگرافی

دەڤەری مێرگەپان لە شێوەی هێلکەیی درێژ بۆتەوە، لە باشووریە وە بە دێکانی قزلەر و لە باکووریشی یەوە بە دێی شەدەڵە و بە زینجیرە شاخەکانی دابان لە ڕٶژهەڵاتی یەوە و بە شاخی پیرەمەگروون لە ڕۆژئاوایەوە دەورە دراوە،رووبەری گشتی مێرگەپان بە 55 کم مەزەندە دەکرێ کە درێژیە کەی 18 کم و پانیەکەی 2 تا 4 کم دەبێت، چەمێک ناوەڕاستی لە باری دێژی یەکەی دەکات بە دوو لەتەوە کە بەری رٶژهەڵاتیە کەی بە بە ری خٶر و بەری ڕۆژ ئاوایی یەکەشی بە بەری نسێ ناسراوە کە لە تاقی نیوەرۆدا سێبەر درووست دەکات و مـاڵ ئاوا لە خٶر دەکا ، و پلەگەرمی مێرگەپان لە زستانا لە نێوەندی -5 بۆ 5 پلەی گەرمیە و لە هاوینیشدا تا 25 دەرەجەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بەڵام نسرمی ناوچەکە لە نێوەندی مانگی فێبریوەریدایە و دارستانەکانی لە چوالەو گوێز چڕ بونەتەوە

ژیانی ئابووری.

ڕۆڵی شوێنگەی فەلەکی مێرگەپان.لە ژیانی ئابووریدا. ڕۆڵی شوێنگەی فەلەکی مێرگەپان.لە ژیانی ئابووریدا،بە تایبەتی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ گەلێک گەورەیە،بە هۆی ڕۆڵی بارانبارین و عەمبار بوونی بەفر لە کەلێنە شاخاوییە کانیدا هۆکارێکە بۆ برەودان بە کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا بە جۆرێک،لە دوای چەند تاقی کردنەوەیەک لە کۆمەڵێک جێدا دەرکەوتوە کە کەشی لە بارە بۆ کۆمەڵێک نەمامی بەردار کە پێشتر بوونیان نەبوە لە کوردستانا وەکو مانگۆ کە پێویستی بە کەشێکە نیمچە بەرخۆر و هەمیشە رووتوبەت...بەهەرحاڵ ژیانی ئابووری دانیشتووانی ناوچەکە بە تایبەتی وکوردستان بە گشتی ولە ناوچە شاخاوییە کاندا بە بەراوورد کردن لەگەل ئێستادا،گەلێک باشتر دەبێ،ئەگەر بێت و لە پاشە ڕۆژدا وەکو هاوینە هەوار مامەڵەی لەگەڵ بکرێ، گرنگی بدرێت بە جوڵانەوەی گەشت و گوزار .

کاریگه‌ری گه‌شتوگوزار

ره‌نگه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراودا گۆڕانکارییه‌کان له‌ بواری که‌لتووری و نه‌ریته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ هێواشی پێشەوە‌چوون به‌ خۆیانه‌وه‌ ببینن ، به‌ڵام.

زیاتر بخوێنەوە
پۆست ناردن بۆ هەمبانە بۆرینە

سێ پێشینەی گرنگ لە کاتی ناردنی بابەت دا ،کە دەکرێ ڕەچاو بکرێ
کێشەی ناردنی پۆست

دیارە هەندێ کات لەبەر چەند کێشەیەکی کاتی نامە وەرگرمان دەوەستێت بە هیوایین لە ئاییندە دا بتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر کەیین.

چۆنی یەتی بابەت

گەر دەکرێت بابەتەکان کەم و پووخت بن و پشت ببەستن بە سەرچاوەو ئاماژەکردن بۆ سەرجاوە سەرەکی یەکە .

وێنەی تایبەت بە بابەت

خۆ ئەگەر بکریت وێنەی لەگەڵ دا بێت ئەوا باشتر .

Admin
  • Web Designer
    webmaster@mergapan.com
  • Art Director
    director@mergapan.com
  • admin Account
    admin@mergapan.com
  • Customer service
    customer@mergapan.com
  • Copywriter
    copyriter@mergapan.com