زەیتوون

    بەها خۆراكییەكەی زەیتوون لەوەدایە كە بڕێكی كەمی وزە لەخۆدەگرێت بەرانبەر بەڕێژەیەكی بەرز لەماددەی خۆراكی گرنگ و ڤیتامین و ماددە دژەئۆكسانەكان. چەوری ناو زەیتوون لەجۆری ناتێرە یەكانییەكانە Monounsaturated كە ڕۆڵێكی پۆزەتیڤی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لەخوێندا. زەیتوون ڕێژەیەكی باشی لەڤیتامین E تێدایە كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیەو لەنێوەندە چەورییەكانی لەشدا دەتوێتەوە. پۆلیفینۆلیەكان Polyphenols بەڕێژەیەكی بەرز لەزەیتووندان، ئەم ماددانە دژەئۆكسانی بەهێزن و بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەگەلێك نەخۆشی هەتا شێرپەنجەش. ڕۆژانە خواردنی 10دانە زەیتوونی مامناوەندی لەقەبارەدا تەنیا 50 كالۆری وزە بەلەش دەبەخشێت لەگەڵ دابینكردنی هەموو ئەو ماددە سوودبەخشانە، ئەمەش وای لێدەكات كە گونجاو بێت بۆ كەسێكی ئاسایی.

    بۆ تووشبووان بەنەخۆشییە درێژخایەنكانی وەكو شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشی دڵ. هەروەها زانایانی پزیشکی زۆر باسی زەیتی زەیتوون دەکەن چونکە زەیت ماددەی (ئاحمار ئامینیە) تێدا نییە تەنھا برێک دەبێتە چارەسەری و پاراستن بۆ زۆر نەخۆشی وەکو: ١-جەلتی مێشک و جەلتی دل ٢-کەمکردنی رۆن لە ناو خۆێن ٣-پاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خۆێن بۆ نموونە ئەگەر مرۆڤ پرسیار لەو کەسانە بکات کەلە دەوروبەری دەریایەکان دەژین ئەوا کەمتر تووشی ئەم نەخۆشییانە دەبن چونکە خواردنی ئەوان پێکھاتووە لە گیانەوەری دەریایی وەکو ماسی و لە ناو خواردنەکەش زۆر زەیتی تێدایە بۆیە کەمتر تووشی نەخۆشی دەبن ئەم زەیتە دەبێت چارەسەری بۆ ئەم نەخۆشییانی خوارەوە ٤-شێرپەنجەی سینگی ئافرەت ٥-شێرپەنجەی مەعیدە ٦-شێرپەنجەی قۆلۆن ٧-شێرپەنجەی پێست زەیت باشترین خواردنە بۆ ناو خواردن دیسان دژی رشکو سپھانە کاتێ کە لە ناو پرچدا بێت

    دیارە دەریای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زەمینەیەکی لە بارە بۆ چاندن و گەورەکردنی داری زەیتوون بە هۆی لە باری کەش وئاوو هەواوە،کە لە زستانی باراناوی وهاوینی گەرم کە دەبێتە ڕهگ داکوتانی و هەندی داری زەیتوون تەمەنیان دەگاتە پتر لە هەزار ساڵ

    کاتی گووڵ کردنی ئەم دارە پەڕگەکانی دەبێتە پارێزگارێک ب بەرەکەی لەجۆرەکانی زەیتوون زۆرن وەک ئەمانەی کە لە خوارەوە ناووم هێناوون سێوی لە وووڵاتانە دێنە بەرهەم کە کەمێک زستانیان ساردە و گۆشت کەم دەگرن لە چاو هەمو جۆرەکانی تری زەیتووندا و ڕەنگ بێکم زیاتر سەرکەوتوو بێت لە مێرگەپاندا و بە ڕێژەی لە سەدا شەش رۆنیان تێدایە شامی: ناوی خۆی بە خۆیەتی لە سەرەتای زستاندا بەرەگرن ئالاکسی لەووڵاتانی شامدا وەبەر دەهێنرێ.. ترشی: لە عێراق و سوریادا زیاتر جووتیار خۆی پێوە خەریک دەکات. ئەلووتگوین: لە نۆکەندی سوێس و فەڵەستیندا زۆرن لە سەراتای مانگی 9 بۆ 10 دا بەر دەگرن. هیپٶ چۆندریاڵ: لە وڵاتانی تونس ولیبیا وهەندێ ووڵتی دیکە دا وەبەر دەهێنرێن مێنزانێلۆ: لە پٶلین سپانین و کەمێک گۆشتن و کێشیان لە نێوەندی 5 بۆ 8 گرامە.. ماشینە پۆلێنی ئەمەریکین کێشیان 3 بۆ 6 گرامە و بازرگانیەکی ئێجگار گەورەی پێ دەکرێ لە ئەوروپاو ئەمەریکا دا. پیکووەڵ: پۆلێنی سپانیە و کەمێک مامناوەندە لە چاو جۆرەکانی تردا واتە گۆشتن نین وەک کەڵەماتە . کەڵەمەتە: ئەم جۆرەیان یۆنانیە و گۆشتنن لە چاو جۆرەکانی تردا و بە رێژەی لە 100/20 ڕۆنیان زیاترە و لە مانگی 9 بۆ 10 بەر دەگرن کێشیان 3 تا 7 غرامەVarieties of Greek, is one of the best دۆلکە: لە پۆلێنی فەرەنسی یە و لە مانگی 10 تا 11 بەر داگرن .12 Koratina کوورەتینا: ئەم جۆرەیان لە ئیتالی یە کانە و لە مانگی 11 تا یانوەری بەر دگرن فرانتۆێۆ: جۆری ئیتالی یە لە مانگی 11 تا 12 بەر دەگرن و بارکین و بە ڵام ڕۆنیان تیادا زیاترەوەک لە نمونەکانی تر بە ڕێژەی لە سەدا بیست ئەربۆکایین:: لە ئیسپانیا وەبەر دەهینرێ بە زۆری لە مانگی 11 تا 12 بەر دەگرن . کرٶناکی: جۆرێکی یۆنانیە و باریکەڵەو درێژە ووەزنیانکەمە لە مانگی یانزە تا دوانزە دێنە بەرهەم حملالی: ئەم جۆرە لە وڵاتانی عەرەبا بە زۆری گەورە دەبن و نونەشیان لە کوردستانا چێنراوە لە ناوچەی کەلارو ئاکرێ ?

.

سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان

لە کوردەواریدا کۆمەڵێک سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی بە کار هاتوون لە پێکهاتەی سوەزەمەنی یەکانیشدا، کۆمەڵە ڤیتامین و کالۆری پتەوی بەهێزیان تێدا بووە کە ژەمە خۆراکی سەر سفرەی زۆربەی ماڵان بوونە ، ئێستاش لە پاش چەندین گۆرانکاری مرۆیی ، بە ناچاری پزیشکە بە تەمەنەکان پەنجە بۆ هەمان چارەسەر و بێ بۆرەک کردن و لە گەچدانی دەرمانەکان دەمان گێرننەوە بۆ هەمان سەرچاوەو خاڵی سەرتا
Arum کاردی

کاردی ناوی ئینگلیزی:- Arum ناوی زانستی:- arum spp. له‌ جیهاندا ٢٠٠٠ جۆری هه‌یه ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن که‌ یێیان ده‌وترێ کاری شاخی - کاردی ده‌ستچین - کاری ریشۆک - کاردی ڕیخنی نیشتمانی بنه‌ره‌تی:- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست - خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا. وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای سێگۆشه‌ی نووک تیژه‌ و له‌ سه‌ری ڕم ده‌چێت ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی نێرکه ،‌ دوای کرانه‌وی نێرکه‌که‌ به‌ ڕه‌نگی سووری تاریک و وه‌نه‌وشه‌یی خۆی ده‌نوێنێ بۆنی ناخۆشه‌

زیاتر بخوێنەوە
bracteatum کەنگر

کەنگر ناوی ئینگلیزی:- bracteatum ناوی زانستی:- Onopordum bracteatum.ssp. creticum له‌ جیهاندا جۆری زۆرە ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن کە لە ناوچە دەشتەکی و شاخاوی یەکاندا پەیدا دەبن ، وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای درکاوی نووک تیژه‌ و پەل هاوێژە ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی فڵچەدایەو ڕەنگی مۆرە،‌ ، ڕه‌گی ڕووەکەکە کۆرمه‌یه‌ ( سه‌رک - شێوه‌ په‌تاته‌) به‌ درێژایی ساڵ له‌ ژێر خاک ده‌مێنێته‌وه ‌و له‌کۆتایی زستان ئه‌بووژێته‌وه،

زیاتر بخوێنەوە