ترێ

    لە مانگی رێبەنداندا لەو شوێنەدا کە ئامادە دەکرێ بۆ باخە مێو ، چاڵ هەڵدەکەنن بە قووڵایی ٥٠ سم، ئەم چاڵانە هەر چەندە باران و بەفر بەسەردا ببارێت باشترە و زیان نادات،نەمامەکان لە ماةگی نەورٶزدا دەنێژرێ. لە مانگی گوڵاندا باخەکە دەکێڵرێت، ئەمش زیاتر بە جووتی گا دەکرێ، لەبەر ئەوەی باخی مێو زیاتر بە لاپاڵو شوێنی لابەلاوە و بە دێم دەکرێ. دەبێ بە تەواوی رەشکێل بکرێ و ئەگەر دەوروبەری بنە مێوەکانیش گاسن نەیگرێتەوەدەبێ بە بێڵ بکێڵتێت.ئەم کێڵانە هەموو ساڵێک دووپات دەبێتەوە تادێتە بەر .هەروەهائەو مێوانە بەریش دەدەن ، هەر دەبێ هەموو ساڵێک لە کاتی خۆیدا زەویەکەی رەشکێڵ بکررێ،تا زیاتر بەربدات و دووچاری هیچ کەمووکوڕیەک نەیەت. کاتێ کە پەڵشی پەیدا کرد بە مشاری تایبەتی دەیببرن، واتە بنکۆڵ دەکرێ و لقە سەرەکی یەکەی دیاری دەکرێ و لق و چووزەکان کە لێی جیابۆتەوە لە بن گرێکاندا قونار دەکرێ، بۆ ئەوی بنە مێوەکەی نەمرێ.هەر لەبەر ئەمەشە لە لقێک زیاتری بۆ ناهێڵێتەوە بەڵام بگێرەی ئەو مێوانەی بەریان داوە، ئەوەندەی لق بۆ دەهێڵنەوە کە توانای گەشەو نەشوونمای هەبێت. قونار کردن بۆ ئەوەیە کە بەهێز بدات بە لقەکانی سەووتر و ئەمەش لە وەرزی هاویندا دەکرێت. ئەو نەمامانەی تازە دەنێژرێت تا چوار ساڵ نایەتە بەر بەڵام پێویستە هەموو ساڵێ لە کات و سەدەمی خۆیدا قونار بکرێ و زەویە کەی رەشێڵ بکرێ هەر کە رشایەوە واتە مێش پەر بوو بە بایەکی هێواش دەوەرێت، بەڵام هەر کە هەڵیپێچاو بوو بە بەرسیلە ئیدی لە غەم دەرەخسێ و دەبێتە ترێ.. جۆرەکانی ترێ.. ترێ رەشکە ، ترێ رەشمیری ، ترێ سایانی /ساڵانی ، ترێ دۆشاوی /زەرد ، ترێ سەرقووڵە ، ترێ مام برایمە ، ترێ سوورکە ، ترێ کشمیشی ، ترێ سپیکە/هەنگووتە ، ترێ پیشۆلکە /زوو رەز ، ترێ بزمار کووت ، ترێ تایەفی. لە ناوچەی مێرگەپان و شەدەڵەو هەڵەدن و سەرگەڵوو دا زۆربەی ئەم جۆرانەی کە ناوبران چنگ دەکەون لە بەری شەدەڵەی خواروو و زێوکێ و دابان دا بە تام ترین ترێ دێنە بەرهەم و بە سەبەتەو بەرچینە براوەتە شارەکان و ئاڵووێری پێوە دەکرێ ، هەروەها لە نێوان گووندەکاندا بە کەرو ووڵاخ بارە ترێ دەگێرن و بەهای ترێ بە گەنم دەکەن دەکرێ ئەوەش بڵێین کە هەر ساخ کردنەوەو فرٶشتنی نە بووە بەڵکوو کۆمەڵێک شتی تریشی لێ درووست دەکرێ کە مامەڵەی بازرگانیان پێوە دەکرێ لە بازارەکانی کوردستانا لەوانە . ترش و شیرین ، دۆشاوی ترێ ، کشمیش ، مێوژی خۆڵاو ، مێوژە رەشکە و مێوژی سوورکە ، خۆشاو ، باسووق ،شەربەتی مێوژ

    ئەمەش شێوەی ئامادە کردنیانە

    ترش و شیرین ترش و شیرین لە سەرەتای پێگەیشتنی ترێ دا دەکرێ ، کاتێ ترێ ئاڵ و بۆڵ دەبێ ، و هەندێ دەنکی گەییوە و هەنێکی دی هێشتا ترشەو بە تەواوی نە گەییوە، دوای ئەوەی ترێکە درنرێ و لە دار کۆڵ تابەتی بۆ دەکرێ و لە توورەکەیەکی خاوێندا بۆڵ دەکرێ لە ناو کۆڵەکەدا دەگووشرێت بەسەر یەکدا ئیدی ئاوەکە لە پلوسکەی کٶڵەکە وە دەچێتە ناو ئەو دەفرەی کە لە بەردەمیا دانراوە ، پاشان ئوەکەی دەپاڵێوون و ئەمجا دەیکووڵێنن . کە سارد بۆوە لە جیاتی شەربەت دەخورێتەوە یان لەگەڵ هەندێ خواردەمەنی دا دادەنڕێ دۆشاوی ترێ دۆشاوی ترێ لە سپی و ترێ رەش دەکرێ ، بە هەمان شێوەی ترش و شیرین بەڵام لی دەگەڕێن تا سارد دەبێتەوە تا ئەو کاتەی خەست دەبێ بۆ ئەوەی لە مزرۆکەی یی دەرچی و تام شیرین بدا لە هیزەدا هەڵدەگیرێ. کشمیش ترێ ی کشمیش لە شتێکی خاوێندا هەڵدەگیرێ و لەبەر هەتاو دادەنرێ تا بە تەواوی وشک دەبێتەوە دوای قنچک کردنی پاکی دەکەنەوە لە هەندێ خواردەمە نی دا بەکار دێت مێوژی خۆڵاو خۆڵە مێشی داربەروو تێ دەکرێ لەگەڵ ئاودا و دەیکووڵێنن وپاشان دەیپاڵێوون ، ئیدی هێسسوی ترێ تێ هەڵدەکێشن و لەسەر شتێک هەڵدەخرێ، باش چەند رٶژێ کە وشک بووەوە مێوژە خۆڵاو ساز دەبێ. و لەگەڵ گوێزو ناوکە شووتی و نۆکدا وەک شەوچەرە ی زستان دادەنرێ. . مێوژە رەشکە و سوورکە لە ترێ ی رەشکە و سوورکە درووست دەبێ و لە بەر هەتاو هەڵگرتنی ترێ.. خۆشاو خۆشاو یان لە مێوژی ترێ رەشکە یان لە ترێ سوورکە دەکتێ ، مێوژ ەکە دەکرێتە دەفرێک ئاوەوە ، دەیکووڵێنن تا بە تەواوی مێوژەکە شی دەبێتەوە دوایی دەی پاڵێون .. باسووق ترێ دۆشاوی لە کۆڵەکەدا دەگووشن و ئاوەکەی لە دەفرێکدا دەکووڵێنن کە سارد بووەوە دەی پاڵێوون ئەمجا پاڵاوتەکە ئاردی گەنمی بە گوێرەی خۆی تێ دەکەن وە لەسەر پارچە خامێک خاوێن رۆ دەکرێ تا دەمەێت، پاشان بە تیغێک پارچە، پارچە دەکرێ ،

    ئەمەش هەندێ نە خۆشی مێوە کە دووچاری دێ

    وشک بوون مێو بە هۆی کرمەوە یان بەهۆی گرەوە وشک دەبێ بۆ ئەوەی بزانن کە تەری لە بنیا ماوە لە بنا مێوەکە دەبرنەوە ئەگەر تەر بێ ئەوا هەڵدەداتەوە بە پێچەوانەوە وشک دەکاو هەڵناداتەوە دۆکە/ شۆکە لە کاتی هەڵپێکانی بەرسیلەدا دۆکە دەدات لە مێو ئەگەر بەرسیلە وشک بوو نیشانەی ئەویە کە بەرنادات زڕی بە هۆی ئەوەوە کە بۆ ماوەی ٣ تا ٤ ساڵ رەشکێل نەکرێ و لق و چووزەکانی قونار نەکرێ زڕ دەبێ و ئیدی بەرنادات

.

سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان

لە کوردەواریدا کۆمەڵێک سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی بە کار هاتوون لە پێکهاتەی سوەزەمەنی یەکانیشدا، کۆمەڵە ڤیتامین و کالۆری پتەوی بەهێزیان تێدا بووە کە ژەمە خۆراکی سەر سفرەی زۆربەی ماڵان بوونە ، ئێستاش لە پاش چەندین گۆرانکاری مرۆیی ، بە ناچاری پزیشکە بە تەمەنەکان پەنجە بۆ هەمان چارەسەر و بێ بۆرەک کردن و لە گەچدانی دەرمانەکان دەمان گێرننەوە بۆ هەمان سەرچاوەو خاڵی سەرتا
Arum کاردی

کاردی ناوی ئینگلیزی:- Arum ناوی زانستی:- arum spp. له‌ جیهاندا ٢٠٠٠ جۆری هه‌یه ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن که‌ یێیان ده‌وترێ کاری شاخی - کاردی ده‌ستچین - کاری ریشۆک - کاردی ڕیخنی نیشتمانی بنه‌ره‌تی:- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست - خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا. وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای سێگۆشه‌ی نووک تیژه‌ و له‌ سه‌ری ڕم ده‌چێت ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی نێرکه ،‌ دوای کرانه‌وی نێرکه‌که‌ به‌ ڕه‌نگی سووری تاریک و وه‌نه‌وشه‌یی خۆی ده‌نوێنێ بۆنی ناخۆشه‌

زیاتر بخوێنەوە
bracteatum کەنگر

کەنگر ناوی ئینگلیزی:- bracteatum ناوی زانستی:- Onopordum bracteatum.ssp. creticum له‌ جیهاندا جۆری زۆرە ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن کە لە ناوچە دەشتەکی و شاخاوی یەکاندا پەیدا دەبن ، وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای درکاوی نووک تیژه‌ و پەل هاوێژە ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی فڵچەدایەو ڕەنگی مۆرە،‌ ، ڕه‌گی ڕووەکەکە کۆرمه‌یه‌ ( سه‌رک - شێوه‌ په‌تاته‌) به‌ درێژایی ساڵ له‌ ژێر خاک ده‌مێنێته‌وه ‌و له‌کۆتایی زستان ئه‌بووژێته‌وه،

زیاتر بخوێنەوە