ڕووەکی سروشتی

ڕووەکی سروشتی

پۆشاكی ڕووەكی (ڕووەكی سروشتی) بەو ڕووەكانە دەگوترێت كە بە شێوەیەكی سروشتی لەسەر ڕووی زەوی دەڕوێن، ئەگەرچی ڕووەكی سروشتی بەرهەمی ئاووهەوا و ڕووی زەوی و خۆڵە، بەڵام وا دیارە كاریگەری فاكتەری یەكەمیان لە دوو فاكتەرەكەی دیكە زیاترە. خەسڵەتی پۆشاكی ڕووەكی كوردستان لەوە دایە كە خۆیان لەبەر بەرزی پلەی گەما و وشكیدا ڕادەگرن، هەتا لە باشووری ڕۆهەڵاتەوە بەرەو باكووری ڕۆژئاوا بڕۆین، چڕی پۆشاكی ڕووەكی زیاتر دەبێت، هۆكارەكەشی بۆ جیاوازی قەبارەی بارانبارین دەگەڕێتەوە. پۆشاكی ڕووەكی لەمانەی خوارەوە پێك دێت: دارستان دارستان و دار و دەوەن، نزیكەی پانزە ملیۆن هێكتار (150 هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشە) لە زەوی كوردستان داگیر دەكات. لەوانە دارستانە دەست لێ نەدراو و باشەكان 3 میۆن هێكتارە، دارستانە تەنكەكانیش 7 ملیۆن هێكتارە، هەرچی دارستانی وێران كراو و خراپە ئەوا 5 ملیۆن هێكتارە. زۆربەی دارستانەكان لە سەرەتای شەستەكانەوە تاكو ئەمڕۆ، لەبەر ئاگر تێبەردان و بڕینەوەی بێشەندازەیان حاڵیان بە تەواوی شڕ بووە، چونكە پێڕاناگات جاریكی دیكە چرۆ بكات و گەورە ببێت، لە ئەنجامی ئەمەشدا سەدان هێكتار دارستان لە ساڵێكدا تێك دەچێت. بۆیە بۆ چارەسەركردنی ئەم زیانە گەورەیە، دەوڵەت لە هەندێ شوێن یاسای پاراستنی دارستانەكانی دەركردووە، هەرچەندە ئەو یاسایانە بە تایبەتی لەو شوێنانەی كە دەستی دەوڵەتی بە باشی ناگاتێ، بە هیچ شێوەیەك جێبەجێ ناكرێت، ئەو هۆیانەی كە ئەو گیروگرفتانەشیان دروستكردووە، زیاتر خۆیان لە جەنگ و نەبوونی كەرەستەی دیكە بۆ سووتاندن و خۆگەرمكردنەوە و نەبوونی ئالیكی تەواو بۆ ئاژەڵەكاندا دەنوێنێت، كە دیارە ئەو گیروگرفتانە تاكو ئەمڕۆش بێچارەسەر ماونەتەوە.

picture

ڕووەكی سروشتی لەمانەی خوارەوە پێك دێت

دارستان و دار و دەوەن، نزیكەی پانزە ملیۆن هێكتار (150 هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشە) لە زەوی كوردستان داگیر دەكات. لەوانە دارستانە دەست لێ نەدراو و باشەكان 3 میۆن هێكتارە، دارستانە تەنكەكانیش 7 ملیۆن هێكتارە، هەرچی دارستانی وێران كراو و خراپە ئەوا 5 ملیۆن هێكتارە. زۆربەی دارستانەكان لە سەرەتای شەستەكانەوە تاكو ئەمڕۆ، لەبەر ئاگر تێبەردان و بڕینەوەی بێشەندازەیان حاڵیان بە تەواوی شڕ بووە، چونكە پێڕاناگات جاریكی دیكە چرۆ بكات و گەورە ببێت، لە ئەنجامی ئەمەشدا سەدان هێكتار دارستان لە ساڵێكدا تێك دەچێت. بۆیە بۆ چارەسەركردنی ئەم زیانە گەورەیە، دەوڵەت لە هەندێ شوێن یاسای پاراستنی دارستانەكانی دەركردووە، هەرچەندە ئەو یاسایانە بە تایبەتی لەو شوێنانەی كە دەستی دەوڵەتی بە باشی ناگاتێ، بە هیچ شێوەیەك جێبەجێ ناكرێت، ئەو هۆیانەی كە ئەو گیروگرفتانەشیان دروستكردووە، زیاتر خۆیان لە جەنگ و نەبوونی كەرەستەی دیكە بۆ سووتاندن و خۆگەرمكردنەوە و نەبوونی ئالیكی تەواو بۆ ئاژەڵەكاندا دەنوێنێت، كە دیارە ئەو گیروگرفتانە تاكو ئەمڕۆش بێچارەسەر ماونەتەوە.
چەشنەكانی دار

picture دارەكانی كوردستان لە 65%یان لە خێزانی دار بەڕوون، لە 20%یانیش لە خێزانی بنە (پۆستی و حشی.ف) (پیتی ف لێرە بە دواوە، بە واتای ئەوە دێت كە ناوی ئەم درەختە فارسییە و ناوە كوردییەكە ڕوون نییە) و لە 5%كەی دیكەش سەر بە بادامی كێوین (ئەرژن .ف). ئەوەیشی كە دەمێنێتەوە، لە پۆشاكی دارستانی جۆراوجۆر پێكهاتووە، لە كوردستاندا نزیكەی 70 جۆر داری بەردار و بێبەر هەیە، لێرەدا باسی هەندێكیان دەكەین

زیاتر بخوێنەوە
هەرێمەكانی ڕووەكە سروشتییەكان

كوردستان لە پێنج هەرێمی ڕووەكی جۆراوجۆر پێكهاتووە، لێرەدا بە پێی زانیارییە بەردەستەكان باس لەو هەرێمانە دەكەین

زیاتر بخوێنەوە
دەرمانی سروشتی

گەرانەوە بۆ سەرەتاکانی کۆمەڵەگای ئێمە ، رێکەوتی هەندێ پێگە دەبین کە ئەمڕۆ کەڵکیان لێ وەردەگیرێ...لەوانەش بە خواردن و یان لەبەر ئاوگرتنی راستەوخٶی گژوگیای سروشت بووە بێ بە دەستکاری و کارخانەسازی مرۆڤ ، سوودیان زانراوە بە سەدان ساڵ پێس ئێستا و ئەمڕۆش لە ووڵاتانی ئەوروپادا کۆپی لەسەر دەگیرێتەوە ، دیارە بەو مەبەستە نادوێم کە ئێمە لە رابووردودا لە ئەوروپی یە کان زانست بەر لەوان چەکەرەی کردبێت

زیاتر بخوێنەوە