لۆپا

لۆپا

لووپا کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە زاراوەی سویدی یەوە وەرگیراوە ،بە کوردی مانای کێچی لێ دەنێین کە مێروویەکی تا ڕادەیەک ئیزعاج ناسراوە ولە کوردەواریدا بە ماخۆلان ناوی بەرین پڕ بە پێستی خۆیەتی،هەروەها بەو یاری یەش دەگوترێت کە لە کاغەز دروست دەکرێت ولە چەند پەڕاوگێک پێک دێت و کۆمەڵێک پرسیار لە خۆدەگرێت و لە گەڵ هەڵبژاردنی هەر پرسیارێک و وەڵامدانەوەیەکدا چ دروست و چ نادروست ، دەبێت وەڵامدەر هەستێت بە ئەنجامدانی کارێک....بە کورتی و بە کوردی دەمەوێت لە چوارچێوەی بابەتی کێچ دا دەرنەچم هەڵبەت هەر ، لەم بەشەدا بابەتی بەهرەمەندی مرۆڤەکان ڕیزبەند دەکەین

لۆپا دەبێتە شەوچەرەی بەر ئاگردانی ناو خێزانەکان و بۆ بەسەر بردنی شەوە درێژەکانی زستان و هۆشمەند بوون و بە ئاگاهێنانەوەی هزری مرۆڤە لە بەشێک لەو مێژووانەی کە مرۆڤایەتی پێیدا گووزەری کردووە ...بابەتەکانی کەلتووری و ئەدەبی و تەکنەلۆژی و زانیاری یە گشتی یەکان ڕەهەند دەکات وگەڵاڵەی بیرۆکەی نوێ دەهێنێتە ئاراوە

picture

ڕێگەیەکی سەخت ،بۆ بە دەست هێنانی هەنگوین

لە ووڵاتی کامیرۆن و لە نێوەندی دارستانە چرەکانی ناوچەی گبایادا کە بە دارستانی ئەداماوا ناسراوە،وا باوەوگەنجانی ئەم ناوچەیە وەک پیشەیەکی میرات گەرانە
زیاتر بخوێنەوە
Pisa قوولەی پیزا

قولەی پیزا کە لە ساڵی ١١٧٣ دا دەست بە دروست کردنی کراوە لە ووڵاتی ئیتاڵیادا، لە سەرەتای دەست کردن بە کارەکان و بە تەواو بوونی قاتی یەک و دوو لار نەبووەوە،بەڵام بە تەواو بوونی قاتی سێ و پاش پێنج ساڵ دەستی بە لار بوونەوە کرد،بە هۆی شەڕو شۆڕی ئەوکاتی ڕۆمەکانەوە دەست بە تەواو بوونی پیزا هەڵگیرا تا ساڵی ١٢٧٢ ی زایینی،سەرباری ئەنجام گەیاندنی پیزا لە ساڵی ١٣٧٢ ی زایینی دا گەیشتە ٥٥ مەتر،و لە ساڵی ١٨٣٨ دا ئەندازیارێک نەخشەیەکی تری کێشا بۆ پیزا و بە خەندەق لێدان لە لایەکی یەوە بووە هۆی لار بوونەوەی زیاتری قوولەی پیزا.

Computer کۆمپیوتەر

یەکەمین کۆمپیوتەر کە لە جیهاندا دروست کرا مارکەی ENIAC کە لەساڵی ١٩٤٦ دا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا بە ئەنجام گەیشت،کە یەکجار گەورە بوو لەسەر ڕووبری ١٦٧ مەتر دووجای داگیر کرد،کە درێژیەکەی ٢٦ مەتر و قورسایی یەکەی ٣٠ تەن بوو،کە لە ١٨٠٠٠یەکەی ئەلیکترۆنی پێک هاتبوو،کە کاتێک دەخرایە کار هەزار هێندە پێویستی بە ووزەی کارەبا بوو لە بەراورد لەگەڵ داتای ئەمڕودا،ئەم داتایە لە توانای دا بووە کە لە چرکەیەکدا ٥٠٠٠خێراییەکەی بووە ئەمرۆکە ٠،٠٥میلیمێتەر چیپە لە چرکەیەکدا.

بەرگی قەڵغانی

لە کۆناو لە چەرخی ناوەڕاستدا بۆ بەرگری کردن یان بۆ هێرش بردن ،مرۆڤە جەنگاوەرەکان بەرگی قەڵغانیان بەکار هێناوە،بۆ پارێزگاری کردن لە سمی تیر یان تیژی خەنجەر،کە لە چەند قوبەیەکی ئاسنین پێک هاتووەو لە کێسدا قورس بووە کە کێسیان لە ٢٥ بۆ ٣٠ کیلۆ بووە،.

Doctor یەکەمین دکتۆر

لە چەرخی ناوڕاستا لە ووڵاتی چیندا بەسەر بێروکەی مەنجەنیقدا ،یەکەم تۆپ بیرۆکەی دروست کردنی هاتە ئاراوە،کە لە ساڵی ١١٠٠زایینی دایەکەم تۆپ دروست کرا،وە لە سالەکانی ١٣٠٠ زایینی دا هاتە ئەوروپاوە لە ڕێی عسمانیەکانەوە،کەلە ساڵەکانی ١٤٥٣ زاییندا و لەسەردەمی سوڵتان مەهمەت دا کە لە جەنگی هەنگاریەکاندا بە بەکارهێنانی ١٠٠ تۆپ پەرە بە دروست کردنی ئەم ئالەتە جەنگیە درا.