لۆپا

لۆپا

لووپا کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە زاراوەی سویدی یەوە وەرگیراوە ،بە کوردی مانای کێچی لێ دەنێین کە مێروویەکی تا ڕادەیەک ئیزعاج ناسراوە ولە کوردەواریدا بە ماخۆلان ناوی بەرین پڕ بە پێستی خۆیەتی،هەروەها بەو یاری یەش دەگوترێت کە لە کاغەز دروست دەکرێت ولە چەند پەڕاوگێک پێک دێت و کۆمەڵێک پرسیار لە خۆدەگرێت و لە گەڵ هەڵبژاردنی هەر پرسیارێک و وەڵامدانەوەیەکدا چ دروست و چ نادروست ، دەبێت وەڵامدەر هەستێت بە ئەنجامدانی کارێک....بە کورتی و بە کوردی دەمەوێت لە چوارچێوەی بابەتی کێچ دا دەرنەچم هەڵبەت هەر ، لەم بەشەدا بابەتی بەهرەمەندی مرۆڤەکان ڕیزبەند دەکەین

لۆپا دەبێتە شەوچەرەی بەر ئاگردانی ناو خێزانەکان و بۆ بەسەر بردنی شەوە درێژەکانی زستان و هۆشمەند بوون و بە ئاگاهێنانەوەی هزری مرۆڤە لە بەشێک لەو مێژووانەی کە مرۆڤایەتی پێیدا گووزەری کردووە ...بابەتەکانی کەلتووری و ئەدەبی و تەکنەلۆژی و زانیاری یە گشتی یەکان ڕەهەند دەکات وگەڵاڵەی بیرۆکەی نوێ دەهێنێتە ئاراوە

picture

Way to heaven ڕێگەیەک بەرەو ئاسمان

نزیکی ١٢٠٠ مەترە،رێ ی لاپاڵی شاخێک لە ووڵاتی چیندا، و لە بەرزی ١٢٠٠ مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوەو بەر لە ٣٠ ساڵ لەمەو پێش ١٣ کەسی دانیشتووی گوندێکی دوورە دەست پێک هاتن بۆ.....
زیاتر بخوێنەوە
Colosseum کەوڵۆسێۆم

لە نێوەندی سەدەکانی ڕابوورددا و لە نێو باوەشی ئەوروپا و وڵاتی ئیتاڵیادا و لە نێو شاری ڕۆمدا قەڵایەک بە دی دەکرێت کە بە شێوەی یاریگای ئەمڕۆ لەو سەردەمەدا دروست کراوە لە لایەن ڕۆمەکانەوە و بۆ یاری زۆرانبازی کۆیلەکان و کە هەر یاری یە و بە هاتن و ئامادە بوونی هەزاران سەیر کەر بە مەرگی کۆیلەکان کۆتایی هاتووەو گرەو کردن و بلییەتی بەلاش بووە بۆ بەشدار بوون بۆ سەیر کردنی زۆران بازی یەکە ئەم خانەیە شوێنی ٥٠هەزار بینەر دەکاتەوە،یاریەکە بە گژدا چوونی چەند زۆرانبازێک دەستی پێ دەکردو کاری بینەریش هوها کردن وهاندان بووە بۆ خێرا کوشتنی یەکتری گلادیاتۆرەکان چەکی بەرگری یان هێرش بردنە سەر یەکتری کۆیلەکان یان گلادیاتۆرەکان تەنها خەنجەرێک بووە بە خەنجەرەکانیان دەگووترا گلادیوس و بە کۆتایی مەرگیش لە نێو بازنەکەدا لاشەیان دەبووە خۆراکی پڵنگی پاشاو سەرداری ئەو زەمانەی ڕۆمەکان، لە نێو ئەم گلادیاتۆرانەدا ئافرەتیشیان تیدا بووە لە ساڵەکانی ٩٦ زاییندا و لە سەردەمی قەیسەردا، تا ساڵەکانی ٢٠٠ بەردەوام ئافرەت بەشدار بووە،لە زۆران بازی دا

Alexandria ئەسکەندەریە

یەکێک لەبەرزترین بینای جیهان و لەسەردەمی مەقەدۆنی یەکان و لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قووت کرایەوە کە لە ١٠٠ مەتر پتر تر نەبوو کە بە قەڵای ئەسکەندەریە ناو دەبرێت و شان بەشانی چییوپسی هەڕەمەکان تا ئەمڕۆ بە شارستانیەتی میسریەکان ماوەتەوەوکە بەرزی چیوپسیش لە ١٤٦ مەترەو لە ٣هەزار ساڵ پێش ئێستا دروست کراون،لە پاش ١٥٠٠ساڵ بەسەر دروست کردنی ئەم هەڕەم و بینا بەرزانە لە خۆرهەڵاتی ناوەستدا ،ئینجا بیرۆکەی دروست کردنی بینای بەرز لە ئەوروپادا کرایەوە، ئەویش ئینگلیزەکان بوون کە لا شاری لینکۆڵن بینای کاتەدراڵن دروست کرا و ئەویش پاش چەند ساڵێک سوتێنراو ڕما،

Lohner Porsche یەکەمین ئوتۆمۆبیلی کارەبایی

یەکەمین ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی لە جیهاندا کە دروست کراوە لە ساڵی ١٨٩١ لەسەر دەستی ئەندازیار ویلیەم مۆریسۆن پێک هێنراوە ،لە ساڵی ١٩٠٠ دا نزیکەی ٢٣٠٠ ئۆتۆمۆبیلی لەسەر دروست کراوەتەوە لە نیو یۆرک دا.لەو ژمارەیە ١١٧٠ ئۆتۆمۆبیلی تەنوری بوونە کە بە خەڵووز کاریان کردووە و ٨٠٠ دانەیان کارەبایی بوون، و تەنها ٤٠٠ دانە بە بەنزین کاریان کردووە، ئۆتۆمۆبیلە کارەبایی یەکان پێویستیان بە شەحن کردنەوە بووەو لە کاتی ئیش پێ کردنیان بێ دەنگ بوونە،بەڵام تەنها کێشەی ئەم ئۆتۆمۆبیلانە تەنها ئەوە بووە کە لە ٢٠ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاژێریکدا خێرایی یان بووە،،،لەبرامبەردا ئەئۆتۆمۆبیلانەی کە بە بەنزین کاریان کردووە خێراتر بوون هەر بەو هۆیەوە ئەم ئۆتۆمۆبیلە کارەبایی یانە لە بازاردا نەمان.

Doctor یەکەمین دکتۆر

یەکەمین دۆکتۆرکە ناسراو بێت تا ئەمڕۆ لە جیهاندا لە میسردا بووەو بە ناور ئمهۆپ،کە لە ٢٦٠٠ ساڵ پێش زاییندا ژیاوە،کە یەکێک بووە لە ڕاوێژ کارەکانی فیرعەوونەکانی ئەو سەردەمە بە ناوی فەرعەونی دیۆسەر.کە کارە مرۆیی یەکانی بریتی بووە لە چارەسەری ئێسقان شکاوی