گیا بەهاری یەکان

گیا بەهاری یەکان

دیارە سروشتی کوردستان و کەش وهەواکەی رەنگ دانەوەی هەبووە لە خواردەمەنی وخۆراکی کەسەکانیشدا بۆ نموونە نسرمی زستان و کوێستانەکان پێویستی بە و خۆراکانە بووە کە کالۆری و ووزە بەخشی زیاتر بوون بۆ لەشی مرۆڤەکان ،بۆ تواناو بەرگری مانەوە بووە لەو سروشتەدا کوردیش بۆ سوودمەند بوون لێیان لە نێو مەنجەڵی ناوە و خواردنی بەلەزەتی لی دروست کردوون هەندێ لەو گژووگیایانەی کە لە بنارو کەژەکانی مێرگەپان و هەڵەدندا چنگ دەکەون ئەمانەن ، تۆڵەکە , گەپڵە شیرین , شاتەرە , پێ چۆلەکە سڵمکە ، کەنگر ، کەنگر. پێ قەلە ، چاران چەقیلە , خاتوونە بنگۆزروان ، پێ گورگە قنگاوڵە سوێرەکە سڵق جاترە گەڵای مێو تریشکەی ئاوی گێلاخە سورەبنە گێلاخە سورەبنە پەڵپینە کاردوو پۆڵکە تێسوو سوێرەکە ئەوگژوگیایانەی کە بە کاڵی بەکاربراون بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی , دەلو , درکە شینە , چەورۆکە ,چاوبازە , کووزەڵە , بەنگۆکە , تریشکەی شاخی , بە رەزا , خەرتەلە ,نێرکی گیا مانگا ، شەکروکە ، نێرکی کنۆر ،پیشۆک ، قومام ، پاڵمە ، نێرکەی کەرەکۆل ، قالوورە ، چاوبازە ، کۆڵە قوراگە / کینواڵ ، نانە شوانە ، نێرکی تێسوو ، پونگە ، نێرکی سوورە بنە ، خرنۆک ، گۆزوان .

سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان

لە کوردەواریدا کۆمەڵێک سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی بە کار هاتوون لە پێکهاتەی سوەزەمەنی یەکانیشدا، کۆمەڵە ڤیتامین و کالۆری پتەوی بەهێزیان تێدا بووە کە ژەمە خۆراکی سەر سفرەی زۆربەی ماڵان بوونە ، ئێستاش لە پاش چەندین گۆرانکاری مرۆیی ، بە ناچاری پزیشکە بە تەمەنەکان پەنجە بۆ هەمان چارەسەر و بێ بۆرەک کردن و لە گەچدانی دەرمانەکان دەمان گێرننەوە بۆ هەمان سەرچاوەو خاڵی سەرتا
Arum کاردی

کاردی ناوی ئینگلیزی:- Arum ناوی زانستی:- arum spp. له‌ جیهاندا ٢٠٠٠ جۆری هه‌یه ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن که‌ یێیان ده‌وترێ کاری شاخی - کاردی ده‌ستچین - کاری ریشۆک - کاردی ڕیخنی نیشتمانی بنه‌ره‌تی:- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست - خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا. وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای سێگۆشه‌ی نووک تیژه‌ و له‌ سه‌ری ڕم ده‌چێت ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی نێرکه ،‌ دوای کرانه‌وی نێرکه‌که‌ به‌ ڕه‌نگی سووری تاریک و وه‌نه‌وشه‌یی خۆی ده‌نوێنێ بۆنی ناخۆشه‌

زیاتر بخوێنەوە
bracteatum کەنگر

کەنگر ناوی ئینگلیزی:- bracteatum ناوی زانستی:- Onopordum bracteatum.ssp. creticum له‌ جیهاندا جۆری زۆرە ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن کە لە ناوچە دەشتەکی و شاخاوی یەکاندا پەیدا دەبن ، وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای درکاوی نووک تیژه‌ و پەل هاوێژە ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی فڵچەدایەو ڕەنگی مۆرە،‌ ، ڕه‌گی ڕووەکەکە کۆرمه‌یه‌ ( سه‌رک - شێوه‌ په‌تاته‌) به‌ درێژایی ساڵ له‌ ژێر خاک ده‌مێنێته‌وه ‌و له‌کۆتایی زستان ئه‌بووژێته‌وه،

زیاتر بخوێنەوە

دارستان

دارستان ولێڕاڕەوەکان لە کورستاندا بە گشتی ولەم ناوچەیەشدا بە تایبەتی ، کەلێنێکی دیی پیداویستی ژیاننی کوردەواریی پڕ کردۆتەوە، هەرجەندە ئاوو هەواو ڕادەی باران بارین وەک کاریگەریەکی سەرەکی دەوری لە گەشەکردندا هەیە، بۆیە ئەگەر بە ووردی چاوێ بخشێنین بە دارستانەکانی کوردستاندا دەبینین زۆر چڕ وپڕ نی یە،گەر بەراوورد بکری بە لێڕەووارو جەنگەڵەکانی ووڵاتانی دی. ئەمەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەک... لەوانە بە گشتی لادێکانی کوردستان، بگرە هەندێ لە شار وشارۆچکەکانیش بە زۆری بۆ سووتەمەنی ڕوو دەکەنەداروو دەوەنە خۆڕسکەکان و کەمتر دەستیان دەگاتە جۆرەکانی دیکەی سووتەمەنی . سەرەڕای ئەوەش گوندە نزیک لێڕەوارەکان خەریکی ووردە بازرگانیش دەبن بە داروو خەڵووزەوە وە زۆربەی خانووبەرەی لادێکان دارەڕایەو دارو پەردووی لە دارستانەکانەوە بۆ دێنن. وەک دەستەیەک ودیرەگ و کۆڵەکە. هەر ئەمەیە وای کردووە لە گشت کوردستاندا هەر گوندەو بەشێکی تایبەتی لەو دارو دەوەنە خۆڕسکانە هەبێت و بۆ هەر بنەماڵەیەک بەشێکی لێ بڕ بکرێت بە ناوی قەیەغە وە واتە قەدەغەی ماڵێکە و کەسی دی بۆی نییە داری لێ ببڕێ ، بۆدیاری کردن وبڕکردنی بەشەکان