ڕووەک

ماڵپەرەکەمان لە کەڵەکەکردنی زانیاری یە کانی دەورو بەر و تایبەتمەند بە زانستی خاکو کەشی مێرگەپان بێ بەشتان ناکات لە دواگٶڕانکاری یەکانی ئەم ناوچەیە وچڕی بابەتەکانیش لەسەر شاخی پیرەمەگروون ودابان و دٶلەکانی دەورو بەری دەبێ بە وێنە ودۆکوومێنتاری مەیدانی دەرگاکان واڵا دەکەین تاکوو ببێتە زەمینە خۆش کەرەیەک بٶ لە باوەش گرتنی گەشتیار و گەر لامان پشووش بدەن هەر سەرچاوان.

تەوەری باس ولێکۆڵینەوەکانمان لە چوارچیێوەی سروشتی دەڤەری مێرگەپان و دەوروبەری خۆی کامڵ دەکات و بۆ پێک هێنانی کۆمەڵگایەک کە بایەخ بدەین بە خاک و سروشتی پاکی کوردستان ،بۆ ئەم مەبەستەش تەرکیز دەخەینە سەر سەوز کردنی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌کوردستان دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان داربڕوێنین و وولاته‌که‌مان سەوز بکه‌ین،ده‌بێت ده‌زگایه‌کی زانستی پێک بهێندرێت، ئه‌م ده‌زگایه‌ له‌ پسپۆران و شاره‌زایانی بواری دارچاندن و په‌روه‌رده‌کردنی هه‌موو جۆره‌ ڕوه‌کێک بن ،ئه‌م ده‌زگایه‌ ئه‌گه‌ر حکومیش نه‌بێت ، به‌لام ده‌بێت حکومه‌ت ته‌واوی پشتگیری و پشتیوانی ئه‌م ده‌زگایه‌ بکات. یه‌کێ له‌کاره‌کانی ئه‌م ده‌زگایه‌ کێوماڵ کردنی کوردستان بێت ، بۆکۆکردنه‌وه‌ی ته‌واوی زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو ڕوه‌کێک که‌له‌کوردستان هه‌ن .هه‌روه‌ها شاره‌زایی په‌یداکردن له‌سه‌ر چاندن و په‌ره‌پێدانی هه‌موو ڕوه‌کێک ،ده‌بێت ئه‌م ده‌زگایه‌ لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی زانستی له‌سه‌ر خاک و هه‌وای کوردستان ئاماده‌ بکات ، وه‌ ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌یه‌ش ده‌بێت ببێته‌ ده‌ستوری ڕوه‌ک چاندن له‌ کوردستان دا.

خەسڵەتی پۆشاكی ڕووەكی كوردستان لەوە دایە كە خۆیان لەبەر بەرزی پلەی گەما و وشكیدا ڕادەگرن، هەتا لە باشووری ڕۆهەڵاتەوە بەرەو باكووری ڕۆژئاوا بڕۆین، چڕی پۆشاكی ڕووەكی زیاتر دەبێت، هۆكارەكەشی بۆ جیاوازی قەبارەی بارانبارین دەگەڕێتەوە.

پۆشاكی ڕووەكی لەمانەی خوارەوە پێك دێت دارستان دارستان و دار و دەوەن، نزیكەی پانزە ملیۆن هێكتار (150 هەزار كیلۆمەتری چوارگۆشە) لە زەوی كوردستان داگیر دەكات

زیاتر بخوێنەوە

ڕووەكی سروشتی ‌

بەو ڕووەكانە دەگوترێت كە بە شێوەیەكی سروشتی لەسەر ڕووی زەوی دەڕوێن، ئەگەرچی ڕووەكی سروشتی بەرهەمی ئاووهەوا و ڕووی زەوی و خۆڵە، بەڵام وا دیارە كاریگەری فاكتەری یەكەمیان لە دوو فاكتەرەكەی دیكە زیاترە

هه‌وای ئه‌وڕوپاوئه‌وڕوپیه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی دۆزینه‌وه‌ی زه‌وی و کیشوه‌ری تازه‌ ، یان هه‌ر هه‌ڵمه‌تێکی سه‌ربازی بۆسه‌ر ووڵاتانی دیکه‌ و به‌نه‌خشه‌یه‌کی داڕێژراو وه‌ به‌فه‌رمانی پاشاکانیان گوڵ و دار و ڕوه‌کی نایاب و زانیاری له‌سه‌ر شێوه‌ی باخچه‌ دانان ده‌گواسته‌وه بۆ‌ ووڵاتانی خۆیان .

ئێستا باخچه‌ له‌ ئه‌وڕوپا به‌ هه‌موو پێکهاته‌کانی بویته‌ زانستێک و قوتابخانه‌یه‌ک بۆ هه‌موو ووڵاتانی جیهان ، هه‌روه‌ها دارچاندن و په‌روه‌رده‌کردنی گوڵ و ڕوه‌ک بویته‌ نه‌ریت و که‌لوتورێک که‌ هه‌موو ووڵاتانی جیهان ده‌توانن به‌ ئاوایه‌کی زۆر سوودی لێ وه‌ربگرن . لە زۆربەی ووڵاتانی جیهاندا وا باوە کە مرۆڤ بێجگە لە خانووە هەمیشەیی یەکەی خۆی خانوویەکی هاووینەش هەبێت، لە هەندێ کاتدا خانووی هەمیشەی رەنگ بێکم کرێچیش بێت بەڵام بوونی خانووی هاوینە مسوۆگەریەکی تری داوە بە حەوانەوەی لە کاتی پشووەکاندا ، دیارە ژیانی رۆژانەش کە چەند سەخت بێت و لە چاوەروانی چوون بۆ باخچە یان خانووی هاوینە تام وچێژێکی خۆی دەبێت بە جۆرێک خۆشەویستی لەگەڵ خاک دا پیدا دەبێت و باخچە وباخەوانیش کۆمەڵێک پیشە لە خۆ دەگرێ لەوانە ئەندازەیی و کارگێری وداهێنەری لە ووڵاتێکی وەکو بەریتانیا دا بەرنامەیەکی تایبەت هەیە بە رازاندنەوەی باخچە کە پێش بڕکێ ی لەسەر دەکرێت بەناوی

yellowbook

باخەوان

باخچه ‌به‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ ده‌گوترێ که‌وا کۆمه‌لێ گوڵ و دار و چیمەن و جۆره‌ها ڕوه‌کی تیادا بچێندرێت هه‌روه‌ها ده‌تواندرێت له‌باخچه‌ هه‌رچوار وه‌رزی ساڵ جۆره‌ها ڕوه‌کی تیا سەوز بکرێت که‌ له‌گه‌ل ئاو و هه‌وای هه‌ر وه‌رزێک بگونجێت ، بە شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی بنەخشێنرێت باخچه‌ ته‌نها به‌ دار و گوڵ پێک ناهێندرێت ، به‌لکو به‌‌ جۆره‌ها جوانکاری ده‌ڕازێندرێته‌وه‌ وه‌ک حه‌وزی ئاو و جۆره‌ها په‌یکه‌ری ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ و به‌خێو کردنی جۆره‌ها باڵنده‌ی زیندوو له‌حه‌وزی گه‌وره‌و دانانی هێڵانه‌ی سروشتی بۆ باڵنده‌ کێویه‌کان و ماڵیه‌کان . مێژووی دروست کردن و دانانی باخچه‌ به‌ستراوه‌ به‌ شارستانیه‌ کۆنه‌کانه‌وه‌ ، میسریه‌ فیرعۆنه‌کان یه‌که‌م شارستانیه‌ت بووینه‌ که‌وا گرنگیه‌کی به‌رچاویان به‌ باخچه‌ و دروستکردنی باخچه‌ داوه‌ ، هه‌روه‌ها بابلیه‌کان و ئاشوریه‌کان له‌ نه‌مرود ، دیسان ڕۆڵیان هه‌بوه‌ له‌م بواره‌دا ، یۆنانیه‌کان و ڕۆمانیه‌کان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه ‌له‌ په‌روه‌رده‌کردنی گوڵ و دانانی باخچه‌ . له‌سه‌رده‌می ڕێنیسانس له‌سه‌رجه‌م ئه‌وڕوپا گرنگیه‌کی بێ وێنه‌ به‌ باخچه‌ و هونه‌ری باخچه‌ و په‌روه‌رده‌کردنی باخچه‌ دراوه‌ ، ئه‌و ووڵاتانه‌ی ڕینیسانسی ڵێ ئه‌نجام درا هه‌ر له‌ ئیسپانیاوه‌ تا ووڵاتانی ئیسکه‌نده‌نافی باخچه‌ شۆڕشێکی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ دیت .ئه‌نجامی ڕێنیسانس و که‌ش و ، دوو هانده‌ری سه‌ره‌کی بوون بۆ گرینگی دان به‌ باخچه‌ و په‌روه‌رده‌کردنی گوڵ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان .ئه‌وڕوپیه‌کان به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر سوودیان له‌ هه‌موو تاقی کردنه‌وه‌و زانیاری له‌سه‌ر باخچه‌و دانانی باخچه‌ له‌ شارستانیه‌ کۆنه‌کانی پێش خۆیان وه‌رگرت ، به‌شێوه‌یه‌ک هه‌وڵیان دا دار و گوڵ و ڕوه‌کی نایاب له‌هه‌ر شوێنێکی جیهان هه‌بێت بیهێنن بۆ ووڵاته‌کانی خۆیان و‌ بیان گونجێنن له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وای ئه‌وڕوپا

دەرمانی سروشتی

گەرانەوە بۆ سەرەتاکانی کۆمەڵەگای ئێمە ، رێکەوتی هەندێ پێگە دەبین کە ئەمڕۆ کەڵکیان لێ وەردەگیرێ...لەوانەش بە خواردن و یان لەبەر ئاوگرتنی راستەوخٶی گژوگیای سروشت بووە بێ بە دەستکاری و کارخانەسازی مرۆڤ ، سوودیان زانراوە بە سەدان ساڵ پێس ئێستا و ئەمڕۆش لە ووڵاتانی ئەوروپادا کۆپی لەسەر دەگیرێتەوە ، دیارە بەو مەبەستە نادوێم کە ئێمە لە رابووردودا لە ئەوروپی یە کان زانست بەر لەوان چەکەرەی کردبێت، بە ڵکو خۆمان لەو راستیە ناشارینەوە کە ئەورپی یەکان کاریان بە چارەسەر نەبووە.

زیاتر بخوێنەوە
گیابەهاری یەکان

دیارە سروشتی کوردستان و کەش وهەواکەی رەنگ دانەوەی هەبووە لە خواردەمەنی وخۆراکی کەسەکانیشدا بۆ نموونە نسرمی زستان و کوێستانەکان پێویستی بە و خۆراکانە بووە کە کالۆری و ووزە بەخشی زیاتر بوون بۆ لەشی مرۆڤەکان ،بۆ تواناو بەرگری مانەوە بووە لەو سروشتەدا کوردیش بۆ سوودمەند بوون لێیان لە نێو مەنجەڵی ناوە و خواردنی بەلەزەتی لی دروست کردوون هەندێ لەو گژووگیایانەی کە لە بنارو کەژەکانی مێرگەپان و هەڵەدندا چنگ دەکەون ئەمانەن ، تۆڵەکە.

زیاتر بخوێنەوە
کاریگه‌ری گه‌شتوگوزار

ره‌نگه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراودا گۆڕانکارییه‌کان له‌ بواری که‌لتووری و نه‌ریته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ هێواشی پێشەوە‌چوون به‌ خۆیانه‌وه‌ ببینن ، به‌ڵام.

زیاتر بخوێنەوە
هەمبانە بۆرینە

قەڵەمە-موتوربە

قەڵەمە موتوربە:- یەکێکە لە ڕێگاکانی سەوزە زۆربوونی ڕووەك ، کە بریتییە لە دانانی لقێکی یەك ساڵەیی کورت کە چەند گۆپکەیەکی هەبێت ، لەسەر بەشێکی دی ( قەد بێت یان ڕەگ) ی درەختێکی دیکە. بە بەشی یەکەم دەگوترێت موتوربە،بە بەشی دووەمیش دەگوترێت بنەڕەت، بە مەرجێ شانەکانی موتوربە لەسەر بنەڕەت پەیوەند بێت و ببێتە بەشێك لە بنەڕەتەکە. زۆربەی کات درێژی موتوربە ٥ – ١٠ سم دەبێت ، بەڵام بە پێی جۆری پێوەند کردنەکە دەگۆڕێت ، جار هەیە پێویستمان بە لقی زۆر درێژ دەبێت وەك لە قەڵە موتوربەی پرد ، ئەم ڕێگایە زیاتر بۆ درەختی بەتەمەن وەكو پۆلە کێوییەکان و پۆلە خراپەکانی نێو ماڵان دەبێت، لە نەمامگەکانیش دا ، هێندە باو نییە . پێشی دەگوترێت موتوربەی قەڵەم یان پەل ، چونکە قەڵەمێکی چەند گۆپکەیی لەسەر درەختە بنەڕەتەکە دادەنێین. ...

زیاتر بخوێنەوە
پۆست ناردن بۆ هەمبانە بۆرینە

سێ پێشینەی گرنگ لە کاتی ناردنی بابەت دا ،کە دەکرێ ڕەچاو بکرێ
کێشەی ناردنی پۆست

دیارە هەندێ کات لەبەر چەند کێشەیەکی کاتی نامە وەرگرمان دەوەستێت بە هیوایین لە ئاییندە دا بتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر کەیین.

چۆنی یەتی بابەت

گەر دەکرێت بابەتەکان کەم و پووخت بن و پشت ببەستن بە سەرچاوەو ئاماژەکردن بۆ سەرجاوە سەرەکی یەکە .

وێنەی تایبەت بە بابەت

خۆ ئەگەر بکریت وێنەی لەگەڵ دا بێت ئەوا باشتر .

Admin
  • Web Designer
    webmaster@mergapan.com
  • Art Director
    director@mergapan.com
  • admin Account
    admin@mergapan.com
  • Customer service
    customer@mergapan.com
  • Copywriter
    copyriter@mergapan.com