قەزوان

دارەبەن یان قەزوان قەزوان یان دارەبەن قەزوان: Pistacia khinjuk لەخێزانی Anacardiaceae درەختێكی باڵا كورت و بەتەمەن و گەڵاكان هەڵوەریو و ئاوێتەیی و لە (٢-٣) گەڵای چکۆڵە پێك دێن , گەڵاكانیان خۆرەری ئاژەڵن , لەچیابەرزەكانی كوردستان سروشتی رواون , لەمانگی خاکە لێوەوگوڵاندا گوڵ دەكەن و لە گەلاوێژ / خەرمانان تۆودەگرن دارەبەن لە رووی دارەکەیەوە هەندێ کەرسەی لێ دروست دەکرێ، وەک تۆپی ئاشی ئاو کە لە قەدی ئەستووری دار قەزوان دروست دەکرێت، چونکە دارەبەن بە هێزەو بەرگەگرە و بە ئاو کەمتر دەپووکێتەوە، بەرەکەشی کە قەزوانە لە چەند ررویەکەوە گرنگە، بۆ خواردن بە فەریکی، بە شینی، بە سوێرکراوی. بە فەریکی بە شینی بە سوێرکراوی. بەڵام جۆری سێیەم زیاتر لە شارەکاندا ساز دەدرێ چونکە لادێیەکان قەزوانی شین دەبەن بۆ شار و لەوێش کارمەندی تایبەتی سوێری دەکات و بە پیاڵە دەفرۆشرێت، هەروەها بە فەریکی لە لادێکاندا دەیکەنە دۆوە و لە شارەکانیشدا بۆ ترشیات ،کە تام و بۆنیان خۆش دەکات ، لە گوندەکاندا زۆر کەس لە کاتی بێئیشیدا خەریکی قەزوان کوون کردنن و دەیکاتە تەسبیح. لە مانگی خاکە لێوەوە قەزوان دەڕنن، بۆ دۆزینەوەی قەزوانی باش و جۆری ئەبڵەق ، لە پێشدا چەند دەنکێک قەزوان هەڵدەوەڵن و توێکڵەکەی لێ دەکەنەوەولە بەر هەتاو دادەنرێت، ئەگەر خاڵی دەرکرد، ئەوا ئەبڵەقە، خۆ ئەگەر دەریشی نەکرد ئەوە سادەیە. ئیدی قەزوان لە دار دەکرێتەوەو دەبڕێتەوە بۆ ماڵەوە، لە گونیەیەکدا دەیکووتن، تا توێکڵەکەی بە تەواوی بەردەدات، پاشان دەیخەنە ئاوەوە،ئە و بەشەی سەر ئاو دەکەوێ، نیشانەی ئەوەیە کە ناوکی تیا نییە، جیا دەکرێتەوە بۆ تەسبیح، ئەوەی ژێر ئاو دەکەوێ ، سوێری دەکەن بۆ خواردن ، جۆرە کرمێک لە ناو قەزوانەکەوە پەیدا دەبێ، واتە خۆی هەڵدەهێنێ، ئەگەر لە سەرەتاوە فریای بکەون و کونی بکەن ، ئەوا بۆ تەسبیح ئەبڵەقەکەی چاک دەردەچێت ، بەڵام ئەگەر درەنگ کوون بکرێ ئەوا لە ناوەوە لە قەزوانەکە دەخوات و کوونیشی دەکات بە هۆی ئەوەوە دەیڕزێنێ. ئەوانەی کە بە کاری تەسبیح دروست کدرنەوە خەریکن ئەم کەرەسەیەیون هەیە،، کۆتەیەکی بچووک کە لە شێوەی کۆتەی قەسابدایە لە دار دروستی دەکەن، درەوشەش لە دارێکی بچووک دەتاشن بۆ دەسکەکەی و بزمارێکی کەوشی لە سەرییەکی یەوە چەسپ دەکەن پێش دەس کردن بە کار دەبێ قەزوانەکە بخرێتە ئاو تا کەمێ نەرم بێتەوە و پاشان جێ کوونەکان بە تیخێک بریندار دەکەن، لە جێ برینداریەکەوە بە درەوشەکە کوونی دەکەن و تەسبیحی قەزوان چەند جۆرێکە لەوانە...لاپان و دەنک مۆر دارەبەن بێجگە لەم سامانە سروشتی یەی ،دروست کردن و تایبەت مەندێتی یەکی تریشی هەیە ئەویش بنێشتە لە مانگی خەرمانان دا دەست دەکرێ بە کۆکردنەوەی بنێشت، خاک و خۆڵێکی ووردی خاوێن لەگەڵ کادا یان پووشی وورددا دەگرنەوە لەقوڕ، لەم قورەشدا کۆچەڵە درووست دەکەن بە دەوری قەدی دارەکەدا بە تەشوێ لە چەند لایەکەوە قەدی دارەکە بیندار دەکرێ و لە بەردەم هەر کەلییەکدا کۆچەڵەیەک دروست دەکرێ.بە ئەندازەی دیاری کراوی ٢٠ سانتی مەترێک و دوای سێ هەفتە دیسان زامدار دەکرێتەوە بە برینی یەک پەنجە قووڵواتە لە هەمان شوێندا سێ جار بریندار دەکرێ ،لە مانگی خاکەلێودەدا دەست دەکرێت بە کۆکردنەوەی دەبێت لە پێش خۆر کەوتن یان زەردەپەڕی ئێواراندا بێت. دوای ئەوە دەکێتە چاڵێکەوە کە بە خٶڵە مێشی تەراو دەپاڵێورێ، تا پووش و پەڵاش و توێکڵە داری پێوە نەمێنێ، ئیدی بە رێژەی یەکسان ئاوی بە قەوارەی بنێشتەکە تێ دەکرێ و دەیکووڵێنن، دوای کوڵاندن کەمێک دەیکەنە ئاوی ساردەوە،پاشان وەک هەویر دەیشێلن ، لەکاتی کوڵاندا کەفێک دەکا، دەبێ بیگرن و فڕ درێ،چونکە دەبێ بە هۆی بۆر کردنی بنێشتە کە، شێلاندنیش نا‌هێڵێ تاڵ ببێ. ..

.

سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان

لە کوردەواریدا کۆمەڵێک سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی بە کار هاتوون لە پێکهاتەی سوەزەمەنی یەکانیشدا، کۆمەڵە ڤیتامین و کالۆری پتەوی بەهێزیان تێدا بووە کە ژەمە خۆراکی سەر سفرەی زۆربەی ماڵان بوونە ، ئێستاش لە پاش چەندین گۆرانکاری مرۆیی ، بە ناچاری پزیشکە بە تەمەنەکان پەنجە بۆ هەمان چارەسەر و بێ بۆرەک کردن و لە گەچدانی دەرمانەکان دەمان گێرننەوە بۆ هەمان سەرچاوەو خاڵی سەرتا
Arum کاردی

کاردی ناوی ئینگلیزی:- Arum ناوی زانستی:- arum spp. له‌ جیهاندا ٢٠٠٠ جۆری هه‌یه ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن که‌ یێیان ده‌وترێ کاری شاخی - کاردی ده‌ستچین - کاری ریشۆک - کاردی ڕیخنی نیشتمانی بنه‌ره‌تی:- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست - خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا. وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای سێگۆشه‌ی نووک تیژه‌ و له‌ سه‌ری ڕم ده‌چێت ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی نێرکه ،‌ دوای کرانه‌وی نێرکه‌که‌ به‌ ڕه‌نگی سووری تاریک و وه‌نه‌وشه‌یی خۆی ده‌نوێنێ بۆنی ناخۆشه‌

زیاتر بخوێنەوە
bracteatum کەنگر

کەنگر ناوی ئینگلیزی:- bracteatum ناوی زانستی:- Onopordum bracteatum.ssp. creticum له‌ جیهاندا جۆری زۆرە ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن کە لە ناوچە دەشتەکی و شاخاوی یەکاندا پەیدا دەبن ، وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای درکاوی نووک تیژه‌ و پەل هاوێژە ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی فڵچەدایەو ڕەنگی مۆرە،‌ ، ڕه‌گی ڕووەکەکە کۆرمه‌یه‌ ( سه‌رک - شێوه‌ په‌تاته‌) به‌ درێژایی ساڵ له‌ ژێر خاک ده‌مێنێته‌وه ‌و له‌کۆتایی زستان ئه‌بووژێته‌وه،

زیاتر بخوێنەوە