ماستەرپلانی گەشتیاری بەنداوی دوكان دادەنرێت

picturepicture

ماستەرپلانی گەشتیاری بەنداوی دوكان دادەنرێت

بە مەبەستی گرنگیدان بە كەرتی گەشتیاری، هەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی‌و وەبەرهێنانی سلێمانی ماستەرپلانی گەشتیاری دوكان و ناوچەكانی دەروبەری تاوتوێ‌ دەكەن. هاوكات بۆ وەرگرتنی راو بۆچوونی پسپۆران و شارەزایانی بواری گەشتیاری لەسەر ماستەرپلانەكە سیمینارێكی كراوە بەرێوەچوو. لە لێدوانێكیشدا بۆ كەناڵەراگەیاندنەکان، ئازاد محمد میرانی ئەندازیار لە بەرێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند: پڕۆژەی ماستەرپلانەكە لەلایەن نوسینگەی راوێژكاری ئەندازیاری (دار لهەندەسە)ی لوبنانیەوە جێبەجێ‌ دەكرێت و بڕی 900 هەزار دۆلاری تێچووەو پڕۆژەكەش لەسەر هەڵكەوتەی ناوچەكە داڕێژراوە. جێی ئاماژەیە كە بۆ یەكەمجارە ماستەرپلانی گەشتیاری بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دادەنرێت و جێبەجێكردنی پرۆژەكەش بڕی 1 ملیار دۆلاری تێدەچێت.