پارێزگاریكردن وچاككردنه‌وه‌ی ژینگه
ساڵ له دوای ساڵیش به هۆی پێشكه‌وتن وزانست و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ به سه‌ر ژینگه زیاتر ده‌بێت ,به تایبه‌ت دوای زیادبوونی داواكاری بۆخۆراك وشوێنی حه‌وانه‌وه ,ئه‌مه‌ش وای كرد مرۆڤ په‌نا بۆ برینه‌وه‌ی دارستانه‌كان به مه‌به‌ستی دابین كردنی شوێنی حه‌وانه‌وه ,پێشه‌سازی ... هتد ببات .یاخودپهنا بۆ په‌یره‌و كردنی لهوهراندنێكی چڕ ببات ,دواتر به كارهێنانی په‌ینی كیمیاوی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ,ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ له ناو بردنی هاوسه‌نگی ژینگه ودهرهنجام ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ده‌بێت سه‌رژیانی مرۆڤ به‌م شێوه‌یه:دارستانه‌كان 100%رووبه‌ری كیشوه‌ره‌كان پێك ده‌هێنێن,بۆیه برینهوهیان كاریگه‌ری خرابی ده‌بێت له سه‌رسیسته‌می ژینگه وده‌بێته هۆی تێكدانی هاوسه‌نگی نێوان رێژه‌ی هه‌ر دووگازی (co") له هه‌وادا.
له‌وه‌رگاكان به‌كارهێنانی خراپ وچڕبۆ له‌وه‌رگاكان كارده‌كاته سه‌ر تێكدانی ژیانی رووه‌كی سرۆشتی له ناوچه‌كه ,ئه‌وه‌ش تێكچوونی خاك وكهش وهه‌وای به دواوه‌یه.خۆئه‌گه‌ر پرۆسهكهبهردهوام بێت ده‌بێته هۆی دامالینی خاك وه‌ك ئاشكرایه مرۆڤ پێویستی به (o") هه‌یه بۆ هه‌ناسه دان وكرداره زینده‌گییه‌كان
,هه‌روه‌ها پێویستی به خواردن هه‌یه ئینجا سه‌رچاوه‌ی خواردنه‌كه یا رووه‌كییه یا ئاژهلییه,وێرای پێویستی مرۆڤ بۆ ئاوی سازگاری خواردنه‌وه .كه‌واته چاره‌نووسی مرۆڤ په‌یوه‌سته به هاوسه‌نگی ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری ,هه‌ر جوره له بارچوون ولاسهنگییهكیش له‌و سیسته‌مه رووبدات ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی له سه‌رژیانی مرۆڤ هه‌یه,له‌م سونگه‌یه‌وه مرۆڤ بۆ پارێزگاریكردن له ژیانی خۆی هه‌ولی پاراستنی سیسته‌می ژینگه‌ی داوه .
گرنگترین ئه‌و رێگا چارانه‌ی مرۆڤ پێویسته په‌یره‌وی بكات بۆ پاراستنی ژینگه ئه‌مانه‌ن:
• به‌رێوه‌بردنێكی باش بۆ دارستانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر دۆخ وبه‌رهه‌م خاسییه‌تی خۆیان بمیننه‌وه,چونكه هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ژیانی دارستانه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی به هێزیان به ژیانی مرۆڤه‌وه هه‌یه .
• به كارهێنانی له‌وه‌رگاكان به شێوه‌یه‌كی نموونه‌ی .
• به‌رێوه‌بردنی زه‌وییه كشتوكالییه‌كان به شێوه‌یه‌كی زانستی ,به ئامانجی ده‌ستكه‌وتنی باشترین به‌رهه‌م له رووی چه‌ندییه‌تی وچۆنییه‌تی وێرای پاراستنی به په‌یتی خاكه‌كه ئه‌مه‌ش به چه‌ند رێگایه‌ك ده‌بێت,وه‌ك:
1- په‌یره‌وكردنی خولی كشتوكالی هاوسه‌نگ به شێوه‌یه‌كی زانستی
2- به پیت كردنی خاك به هۆی په‌ینی كیمیایی یا چاندنی هندێ جۆری پاقله‌مه‌نی,چونكه به پیتی ده‌گێرێته‌وه بۆ رخاكهكه
3- چاككردنی خاك وپاراستی رامالین به هۆی كێلانی كه‌نتۆری ئاوه‌دان به پێی پێویست.
4- پاراستنی ژینگه له پیس بوون :به‌هۆی هاندانی توژینه‌وه‌ی زانستی لهسهرپیسبوونی ژینگهورونكردنهوهی مه‌ترسییه‌كانی وپهیرهوكردنی ئه‌ورێگایانه‌ی ژینگهلهپیس بوون ده‌پارێزێن,وه‌ك:
ا-دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌ناوچه‌ی نیشته‌جێ بوون.
ب-چاندنی پێشتێنه‌ی سه‌وز له ده‌وری شاره جهنجالهكان .
ج-دانانی دوكه‌ل كێشی به‌رز له سه‌ر كارگه پیشه سازییه‌كان.
د-په‌یره‌و كردنی سیسته‌مێكی زانستی بۆ ئاوه‌رۆكان به مه‌به‌ستی تێكه‌ل نه‌بوونی ئاوی پاك وپیس.
ه-چاودێری كردنی پرۆسه‌كانی كۆكردنه‌وه وگواستنه‌وه وفرێ دانی پاشهرۆیه ره‌قه‌كان به شێوه‌یه‌كی زانستی بۆپاراستنی ته‌ندرۆستی مرۆڤ.
و-به‌شداربوونی لایه‌نی ته‌ندرۆستی ولایه‌نی په‌یوه‌ندی دار به ژینگه له كاتی دروست كردن ودامه‌زراندنی كارگه پیشه‌سازییه‌كان .
ه-گه‌شه پێدانی هۆشیاری ژینگه‌یی:كۆر‌و سیمینار بێت,وێرای به پرۆگرامكردنی پاراستنی ژینگه له قوتابخانه‌كان,چونكهمرۆڤ هه‌میشه له په‌یوه‌ندییه‌كی به هێز دایه له گه‌ل ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری,بۆیه پاراستنی ئه‌ركێكی نیشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه,(ئێمه ئه‌ركمان لهژینگهدهوێت پێویسته مافه‌كانیش جێ به جێ بكه‌ین,چونكه هیچ كاتێك ئه‌رك به بێ ماف بوونی نییه