تایبەتمەندێتی

picturepicture

تایبەتمەندێتی

بەدڵنیای یە وە هەر بابەتێ لێرەدا نیشاندەدرێت پشت دەبەستێت بە دەستی پێنوسی ئێوە و کەم تا زۆر ورد و درشت شۆڕ ئەبینەوە بە کەمەرەی زانیاری یەکاندا ئەوجا دەیخەینە ڕوو لە پڕگاڵەی بەستەرەکاندا لق وپۆپی لێ شۆڕ دەکەینەوە تا تەمەنی سێرڤەرەکەمان بڕکات خۆی ڕاگرێ لە لامان بابەتەکان پارێزراو دەبێت لەم سەردەمەدا و هەر کەسە و خوو دەداتە کۆکردنەوەوخەزنە کردنی کەرەستەیەک ،جا خۆراک بێ یاماددە بێ یان زانیاری بێ خووی پێوە دەگرێ ،و دەکرێ لە خۆشمان بپرسین بۆ، گەر ووردبینەوە لە مێژوو و فیلمە کەمان هەڵکەینەوە بۆ سەرەتاکان و زەمانی کۆن مرۆڤ سەرقاڵ بووە بە پەیتاک کردنی بڕە دار لە هاوین و کۆمەڵە بەستنی بۆ بەڕێ کردنی سەرما وەرزی زستان، ڕەنگ بێکم زستان تەمەنی زۆر درێژ تر بوو بێت وەک لە مرۆکە، ئەوەش وای کردووە . بە وەرزێکی سەخت ناوبرا بێت چ لە مێژوو چ لە مڕۆ گەر سەیری ناوچەی هەورامانی خۆمان کەن میوەیان ووشک کردٶتەوە بۆ زستان وەک گٶیژ و گوێز و بایەم ئێستاش لە بازاڕەکانی وڵاتانی پێشکەووتوو دا مامەڵەی پێوە دەکرێ و بە سەرچاوەیەکی ووزە دادەنرێ بۆ بەدەنی مرۆڤ، چونکە ئەو کالۆری یە کە لە دنکە بایەمێک دا هەیە ڕەنگە هاوتا بێ لە گەڵ هەمان گرامو تەرازووی گٶشت دا کە بە بەها تر بووە تا ئەمڕۆ، بەڵام ئیدی سەقفی زەمنی ئەم چەرخە وا هەڵ کەوتووە کە پێشینان باشتر ژیاوون وەک لە ئێمە
.لەگەڵ ئەو ڕایەدا نیم کە لە کۆنا مرۆڤێک گیانی لە دەست دا بێ بە گرتنی هەڵامەتێک، بەڵام سەیری جووڵەی مرۆڤ کە لەو سەردەمەو ئەمرٶدا ماڵپەرەکەمان لە کەڵەکەکردنی زانیاری یە کانی دەورو بەر و تایبەتمەند بە زانستی خاکو کەشی مێرگەپان بێ بەشتان ناکات لە دواگٶڕانکاری یەکانی ئەم ناوچەیە وچڕی بابەتەکانیش لەسەر شاخی پیرەمەگروون ودابان و دٶلەکانی دەورو بەری دەبێ بە وێنە ودۆکوومێنتاری مەیدانی دەرگاکان واڵا دەکەین تاکوو ببێتە زەمینە خۆش کەرەیەک بٶ لە باوەش گرتنی گەشتیار و گەر لامان پشووش بدەن هەر سەرچاوان