به‌کارهێنان ‌و سووده‌پزیشکیه‌کانی قۆخ

picturepicture

به‌کارهێنان ‌و سووده‌پزیشکیه‌کانی قۆخ

‫ .
. ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌کا‌و رێ له‌ تینویه‌تی ده‌گرێت.
. چالاک که‌ره‌وه‌‌و نه‌رم که‌ره‌وه‌یه‌‌ بۆ به‌د هه‌رسی باشه‌.
. فه‌رمانه‌کانی جگه‌ر چالاک ده‌کاو رێ‌ له‌ زه‌ردوویی ده‌گرێ‌ و چاره‌سه‌ری ده‌کات.
. پێست به‌هێز ده‌کات‌ و ده‌خرێته‌ نێو پێکهاته‌ی شامپۆبۆ به‌هێز کردنی قژ.
. ده‌ماره‌کان‌ و ریخۆڵه‌ چالاک ‌و به‌هێز ده‌کات.
. میز هێنه‌ره ‌‌و به‌رد‌و لمی گورچیله‌ لاده‌بات.
. گوڵه‌کانی رێ‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌کان ده‌گرێت (شڵه‌ژاوی ‌‌و دارووخان).
. هه‌روه‌ها گوڵه‌که‌ی به‌کاردێت بۆ پاککردنه‌وه‌ی برینی شێرپه‌نجه‌یی، ئه‌گه‌ر بکوڵێت ئاوه‌که‌ی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کۆکه‌‌و کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ به‌سوده‌ به‌مه‌رجێ‌ که‌می لێ بخورێته‌وه‌.
. هاڕاوه‌‌ و ورد کراوی گه‌ڵاکانی به‌سوده‌ بۆ ڕاگرتنی خوێن به‌ربونی برین.
. گه‌ڵا‌و توێژاڵی دره‌ختی قۆخ به‌سوده‌ بۆ ئارام کردنه‌وه‌ ‌و میزهێنه‌ره‌‌ و به‌لغه‌م ده‌رده‌کاته‌ ده‌ره‌وه‌.
. له‌ کاری ئارایشت‌و جوانکاریدا ئاوه‌که‌ی ده‌خرێته‌ سه‌ر پێست تاوشک ده‌بێته‌وه‌، چونکه‌ کونیله‌کانی پێست بچوک ده‌کاته‌وه‌ ‌و جوانی ده‌کات.
. ناوکی تۆوه‌که‌یشی سوودی هه‌یه‌ له‌ نه‌هێشتنی کاریگه‌ری خراپی کحول ژانه‌ سه‌ر‌و گێژی ناهێڵێ‌، ئه‌ویش به‌هاڕینی تۆوه‌که‌ و دانانی له‌ سه‌ر ناوچه‌وان.
. ئه‌و چه‌وریه‌ی لێی ده‌رده‌هێنرێت به‌کاردێت بۆ پاککردنه‌وه‌ی برین‌ و مایه‌سیری.
.

نووسینی
رابه ر رزكار .

.