ڕووبەری سەوز

picturepicture

ڕووبەری سەوز

ڕووبەری سەوز جگە لەوەی سودمەندە بۆ باری تەندروستی،زیرەكی مێشكیش زیاد دەكات نوێترین لێكۆڵینەوەی جیهانی لە بەریتانیا سەلماندویەتی كە فەراهەم كردنی ژینگەیەكی سەوز لەماڵان یانیش لەو شوێنانەی كە زۆربەی كاتەكانی ژیان كەسەكان تیایدا بەسەری دەبەن جگە لەوەی كە لەڕووی تەندروستیەوە سودێكی زۆر بە لەش دەگەیەنێت ئەویش بە زۆری بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لەلایەن ڕووەكەوە كە زۆر گرنگە بۆ كرداری هەناسەدان،لەهەمان كاتیشدا زیرەكی كەسەكان زیاد دەكات بەتایبەتیش منداڵ ،هۆشیاریشی داوە كە هێشتنەوەی منداڵ لەو ماڵانەی كە ڕوبەری سەوزیان نیە زیان بە توانای بیركردنەوە و عەقلی ئەو منداڵە دەگەیەنێت لێكۆڵینەوەكە لەسەر كۆمەڵێك كەس كراوە كە زۆرینەیان منداڵن،تیایدا دەركەوتووە كە ئەوانەی ژیان لە شوێنە سەوز و پڕ لە دار و بارەكان دەگوزەرێنن 13% كێشی لەشیان زیاتر بەدەست دەهێنن لەماوەی دووساڵ بە بەراورد لەگەڵ ئەو كەسانەی كە لەشوێنەكانی تر كە سەوزایی تیایاندا كەمە بەتایبەتیش ئەو منداڵانەی كە دوورن لە ژینگەی سەوز و لەناوچە داخراو و باڵەخانە بەرزەكان ژیان بەسەر دەبەن ئەمەو لەگەڵ ئەوەشدا كە ڕێژەی ئەو خواردنەی كە دەدرێت بەو منداڵانەی كە لە ناوچە جەنجاڵ و باڵەخانەكان زۆر زیاترە لە هی ئەو منداڵانەی كە لەناوچە سەوزایی و دارستانەكان دەژن