هەناری شیرین و سودەکانی

picturepicture

هەناری شیرین

هەناری شیرین، ئەگەر لەکاتی گەرماى هاویندا بیگوشیتە ناو شووشەیک بۆماوەی مانگێک لەبەر خۆر دایبنێیت ئەمجا ئەبێت بەدۆشاوێکی خەست، هەناری ترش برینی ناو لووت، گۆشتی زیادی برینەکان و ژانی گوێ چارە دەکا، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ هەناری ترش بکوڵێنرێت هەتا خەست دەبێتەوە پاشان تۆزێک هەنگوینی تێکەڵ بکرێت دواتر لەدەورو بەری ئەو شوێنەى ژاندەکات بەباشی تێى هەڵبسوون هەتا چاکدەبێتەوە، خواردنی هەناری شیرین شادی بەدیدێنێ و رەنگی ڕوخسار جوان دەکا، خوادنی هەناری ترش و شیرین (مزە هەنار) دەبێتە هۆی هێدی کردنەوەی خورووی لەش، بۆ چارەی لاوازی و کزی توند زۆر بەکەڵکە، گوڵی هەنار، سکچوونی ئاسایی دەرمان دەکات بۆ ئەو مەبەستە دەبێ بەشێوەى کوڵێنراو دروست بکرێت هەروەکو چا لەگەڵ تۆزێک شەکر تێکەڵ بکرێت ڕۆژی سێ جار فینجانێکی لێ بخۆنەوە، هەنارجەرگ بەهێز دەکات و چارەی زەردوویی دەکات، خواردنی کوڵێنراوی گەڵای هەنار وەک چا،کەم خوێنی و بێ هێزی توندی دوای نەخۆشی لائەبات، خواردنی هەناری شیرین، دەنگ ساف دەکا وکۆکە هێور دەکات، هەنار بۆ کەسانێک کە گیرۆدەی باکردنی گەدەن زۆرخواردنى باشنیە، خواردنی هەناری شیرین تێکەڵبێت لەگەڵ شەکرو نیشاستە بۆ دەرمانی ژانی سینگ وکۆکە باشە، هەناری ترش و شیرین گەرمی تینی گەدەو هەڵچوونی خوێن دەڕەوێنێتەوە، گوڵی هەنار بۆ دەرمانی خوێنڕێژی پووکەکان و برینی ددان و بای قۆری زۆر باشە، بۆ چارەی ڕشانەوەی خوێنی دەتوانن هەناری ترش و شیرین بسوتێنن و لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی بکەن لەسکتانى هەڵبسوون، بۆ چاری کۆکەی توندی خوێن لێهاتن دەتوانن هەنار بسووتێنن و لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی بکەن دواتر لەسنگی هەڵسوون، هەنار میوەیکی ساردو فێنکەو خوێن ڕەوان دەکات، خواردنی هەناری شیرین تۆوی پیاو زیاد دەکات و مناڵ جواندەکات، هەرکەس لەحاڵی برسیەتیدا (خورێنی) هەنار بخوات هەتا چل ڕۆژ دڵی ڕووناک دەبێ، هەنار خوێن ڕەوان ئەکا، دڵ بەهێز ئەکات ئەگەر پێش خۆراک بخورێ ئارەزوو خواردن زۆر دەکات ‬ .

نووسینی
زرنك نه وزاد .

.