پرته‌قاڵ دوژمنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌و پێست جوان ئەکات

picturepicture

پرتەقاڵ پێست جوان ئەکات

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگارخانمان دەکەن بۆ ئەوەی پێستێکی جوان و سەرنجڕاکێشیان هەبێت ، ڕۆژانە یەک پەرداخ شەربەتی سروشتی پڕتەقال بخۆنەوە. ئەم بۆچونەیان لە توێژینەوەیەکی زانستییەوە لەسەر پێکهاتەکانی ئەم میوەیە بەدەست هێناوە ، کە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین سی و پۆتاسیوم و فۆلیک ئەسیدی تیایە کە تێکڕا لە پێکهێنانی ماددەی کۆلاژندا بەشدارن کە وێڕای بە هێزکردنی پێست و نینۆکەکان و موو ،ڕەونەقێکی تایبەت بە پێست دەبەخشێت، کە هەمیشە بە گەشی و زیندوویی دەربکەوێت. هەروەک ئەو ڕەنگە زەردەی لە ناو ئاوی پڕتەقاڵدا هەیە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە هەر کاریگەرییەکی نەرێنیی تیشکی خۆر لە سەر پێست و توانای پێستی مرۆڤ بۆ خۆڕاگریی لە بەر تینی خۆردا زیاد دەکات. شایانی باسە بە پێی توێژینەوەکە هەر پەرداخێکی ٢٠٠ میللی لیتری ٦٠٠ میلیگرام لە ڤیتامین سی تیایە.
‫پرته‌قاڵ دوژمنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ ڤیتامینی سى كارناسانی ناوه‌ندی نیشتمانی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكا پێیانوایه‌ خواردنی پرته‌قاڵ رێگریده‌كات له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌. خواردنی پرته‌قاڵ نه‌ك ته‌نیا به‌سووده‌ بۆ رێگریكردن له‌ تووشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌ به‌ڵكوو به‌سووده‌ بۆ رێگریكردن له‌ شێرپه‌نجه‌كانیـتریش. هه‌روه‌ها پرته‌قاڵ رێژه‌ی كلۆسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت و ئه‌مه‌ش به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. پرته‌قاڵ ماده‌ به‌سووده‌كانی وه‌ك پیتاسیۆم و كه‌لسیۆم و نیاسین و ئه‌سید فولیكی تێدایه‌. له‌ په‌رداخێك ئاو پرته‌قاڵ 350 میلی گرام پیتاسیۆم هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌ له‌ پاڵه‌پستۆی خوێن. له‌ 28 گرام پرته‌قاڵ 11 كیلۆگرام كالری وزه‌به‌خش بوونی هه‌یه‌...‬
‫شه‌ربه‌تی پرته‌قال چاره‌سه‌ری 15 نه‌خۆشی ده‌کات

1. پرته‌قاڵ به‌سوده‌ بۆ مێشک ‌و کۆئه‌ندامى ده‌مار. هه‌روه‌ها گه‌شه‌ى له‌ش زیاد ده‌کات ‌و سوڕى خوێن چالاک ده‌کات.
2. به‌سوده‌ بۆ سنگ ‌و چاره‌سه‌رى کۆکه‌یه‌ ‌و جگه‌ر به‌هێز ده‌کات.
3. پاشه‌ڕۆک انى ریخۆڵه‌ ڕاده‌ماڵێت.
4. چالاککه‌ر‌و بوژێنه‌ره‌وه‌ى فه‌رمانه‌کانى گورچیله‌یه‌.
5. سودى هه‌یه‌ بۆ دابه‌زاندنى په‌ستانى خوێن.
6. کاریگه‌رى زۆرى له‌ پاراستنى له‌ش له‌ نه‌خۆشى ئه‌سکه‌رپووت ‌و داخورانى ددان هه‌یه‌.
7. خواردنى پرته‌قاڵ به‌سوده‌ بۆ نه‌هێشتنى قه‌له‌وى ‌و چه‌ورى زیاده‌ له‌ له‌شدا.
8. بۆ رشانه‌وه‌ى ژنى دووگیان ‌و تێکچوونى گه‌ده‌ باشه‌. هه‌روه‌ها بۆ کۆکه‌ڕه‌شه‌ ‌و خوێن به‌ربوون ‌و نه‌خۆشى جگه‌ر ‌و شه‌کره‌ به‌سوده‌.
9. ئه‌گه‌ر شه‌ربه‌ته‌که‌ى له‌گه‌ڵ که‌مێک شه‌کر بخورێت هه‌ڵامه‌ت سوکتر ده‌کات.
10. پرته‌قاڵ ئه‌گه‌ر پاش نان بخورێت هه‌وێنه‌ شیکه‌ره‌وه‌کانى ناو گه‌ده‌ چالاک ده‌کات و ئه‌گه‌ر پێش نان بخورێت ئاره‌زوى خواردن زیاد ده‌کات.
11. به‌سوده‌ بۆ نه‌رمى ‌و جوانى پێستى ده‌ست ‌و په‌نجه‌ ‌و ناسککردنه‌وه‌ى. چونکه‌ سود له‌ ئاوى توێکڵى پرته‌قاڵ وه‌رده‌گیرێت بۆ به‌خشینی جوانى ‌و رۆنه‌قى.
12. ئه‌گه‌ر شه‌ربه‌ته‌که‌ى تێکه‌ڵ به‌ ئاوى لیمۆ بکرێت له‌ زۆر نه‌خۆشى ده‌مانپارێزێت.
13. رۆنه‌که‌ى به‌کار ده‌هێنرێت بۆ تێکه‌ڵکردنى له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌کان بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و تام ‌و چێژه‌ى که‌ نه‌خۆش حه‌زى پێ ناکات.
14. وڵى پرته‌قاڵى وشککراوه‌ ڕۆڵى چالاککه‌ره‌وه‌ ده‌بینێ بۆ ده‌ماره‌کان، ئه‌ویش به‌ به‌کارهێنانى گوڵاوه‌که‌ى.
15. له‌گه‌ڵ رۆنى (Turpentine) به‌کار ده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌وکردنى بۆرى هه‌ناسه‌ى درێژخایه‌ن‬ .

نووسینی
شه هرام تتلو .

.