هەناردەی نەوت

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠١٧ ئەم ژمارەیە بگاتە ٨.٥ملیۆن بەرمیل نەوت

بەرپرسێکی باڵا لە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند, پێشبینی دەکرێت داھاتی بەرھەمی ناوخۆی عێراق بەرێژەیەکی بەرچاو زیاد بکات بەھۆی سوود وەرگرتن لە سوودی ٩.٤ لە داھاتی نەوت لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٦.

بەپێی ھەواڵێکی رۆیتەرز, عێراق لە پلەی چوارەمدایە لە رووی یەدەگی نەوتی جیھانی و رۆژانە نزیکەی ٢.٩ ملیۆن بەرمیل رەوانەی دەرەوە دەکات و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠١٧ ئەم ژمارەیە بگاتە ٨.٥ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا. لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە ھۆی گەمارۆی سەر ئێران و کێشەی قەرزەکانی ناوچەی یۆرۆ و پەرەسەندنی ئاڵۆزییە سیاسیەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست , داھاتی نەوت لە عێراق بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. موزەر قاسم بەرپرس لە بانکی ناوەندی عێراق وتی: پێشبینی دەکرێت داھاتی بەرھەمی ناوخۆ لە ساڵی ٢٠١٥ بگاتە ٣٦٠ ملیار دۆلارو سەرچاوەی سەرەکی ئەم داھاتە ھەناردەکردنی نەوتە.

.