كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا له‌سه‌ر چالاكی ئابووری

picturepicture

كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا له‌سه‌ر چالاكی ئابووری

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رچاوه‌ سروشتیی‌و مرۆییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌ویدا ئه‌م دیارده‌یه‌ش بریتییه‌ له‌ زیادبوونی تێكڕای پله‌ی گه‌رمیی رووی زه‌وی، یان له‌ ئه‌نجامی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رمیی روو ده‌دات. دیارده‌یه‌كی سروشتییه‌‌و ئه‌گه‌ر له‌ڕاده‌ی خۆی تێنه‌په‌ڕێت، پێویسته‌ بۆ به‌رده‌وام بوونی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، ئه‌گه‌ر له‌ڕاده‌ی خۆی تێپه‌ڕیكرد، ئه‌وا زیان به‌كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت‌و ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
1- زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان: ساڵانه‌ به‌ 93 ملیۆن مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت‌و له‌و ژماره‌یه‌ش (85) ملیۆنی له‌ وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدان. زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌ساره‌ی زه‌وی مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م ره‌گه‌زه‌كانی ژینگه‌ ‌وه‌ك: كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك، ئاوی پاك‌و ده‌رامه‌ته‌ سروشتییه‌كانی زه‌وی پیسبوونی ئاو ‌و خاك، كۆچی دانیشتووان‌و كاریگه‌ریی گۆڕانكارییه‌ ئاووهه‌واییه‌كان.
2- كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك له‌ڕوانگه‌ی چه‌ندایه‌تی‌و چۆنیایه‌تییه‌وه‌: (ماڵتۆس) زانایه‌كه‌ زیاتر له‌م روانگه‌یه‌وه‌ بۆ دیارده‌كه‌ چووه‌و ده‌ڵێت: له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان بابه‌تێكی گرنگه‌و له‌دواڕۆژدا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی دروست ده‌كات، چونكه‌ پێی ‌وابوو زیادبوونی به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌كان هاوشانی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان نییه‌.
3- توانه‌وه‌ی ناوچه‌ سه‌هۆڵبه‌ندانه‌كانی جه‌مسه‌ره‌كانی گۆی زه‌وی. به‌هۆی دیارده‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، كه‌ناسراوه‌ به‌دیارده‌ی (الحتباس الحراری) چه‌ند ئاسه‌وارێكی گرنگ به‌دوای خۆیدا جێدێڵێت ‌وه‌ك:
أ- شاخه‌ سه‌هۆڵینه‌كان رێژه‌یه‌كی زۆری ئاوی شیرینی گۆی زه‌وی پێكدێنێت.
ب- به‌رزبوونه‌وی ئاستی ده‌ریاو زه‌ریاكان مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی.
ج- به‌توانه‌وه‌ی ناوچه‌ به‌سته‌ڵه‌كه‌كان سیستمی ژینگه‌ توشی تێكچوون‌و ‌وێرانبوون ده‌بێت‌و ژیانی ئاژه‌ڵ‌و گیانداره‌كانیش توشی مه‌ترسی له‌ناوچوون ده‌بنه‌وه‌.
د- نه‌مانی شاخه‌ سه‌هۆڵینه‌كان ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی دیمه‌نه‌ جوانه‌كانی سروشت‌و له‌ناوچوونی كه‌رتی كه‌شتوگوزاریی. له‌ده‌ستدانی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌
4- كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌: ئه‌و داتاو ئامارانه‌ی ده‌رباره‌ی ئاوی سازگار له‌جیهاندا هه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ خراونه‌ته‌ڕوو:
• له‌ 95%ی ئاوی سه‌ر رووی زه‌وی بریتییه‌: له‌ئاوی ده‌ریاو زه‌ریاكان ‌واتا سوێره‌.
• 5%ی كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بریتییه‌: له‌ئاوی سازگار كه‌ به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت له‌شێوه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی‌و ئاوی ژێر زه‌وی‌و شاخ‌و رووباره‌ به‌سته‌ڵه‌كییه‌كان.
• 4%ی ئه‌و ئاوه‌ سازگاره‌ی كه‌ به‌كه‌ڵكی خواردنه‌وه‌ دێت بریتییه‌ له‌ئاوی به‌سته‌ڵه‌ك له‌شێوه‌ی رووبارو شاخه‌ به‌سته‌ڵه‌كیه‌كاندایه‌‌و راسته‌وخۆ مرۆڤ ناتوانێت سوودی لێوه‌ربگیرێت ‌واتا دووره‌ده‌ستن له‌مرۆڤه‌وه‌.
• كه‌واته‌ 95%ی ئاوی سوێری ده‌ریاو زه‌ریاكان‌و 4%ی ئاوی سازگاری به‌سته‌ڵه‌كه‌كان كه‌ ده‌گاته‌ 99% مرۆڤ ناتوانێت راسته‌وخۆ سودیان لێوه‌ربگرێت بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی.
• كه‌واته‌ سه‌رجه‌م ئاوی گۆی زه‌وی‌و ئاوی سازگاری شیاو بۆ به‌كارهێنانی مرۆڤایه‌تی (1%) ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شده‌بێت.
أ‌- 97%ی ئاوی ژێر زه‌وییه‌.
ب‌- 2%ی ئاوی سه‌ر زه‌وییه‌ له‌شێوه‌ی رووبارو جۆگه‌دا.
ت‌- 0,5%ی ئاوی سه‌رزه‌وییه‌.
پ‌- 0,5%ی ئاوی له‌شی ئاژه‌ڵ‌و مرۆڤ‌و رووه‌كه‌.
به‌بیابانبوون 5- دروستبوونی دیارده‌ی به‌بیابانبوون: ئه‌ویش چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه‌ گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا (به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، كه‌میی رێژه‌ی باران، كه‌میی روپۆشی رووه‌كی.
أ‌- پێشكه‌وتنی پیشه‌سازیی له‌جیهانی سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆماندا بۆته‌ هۆی به‌رهه‌مهێنانی زۆرێك له‌ كه‌ره‌سه‌ی ژه‌هراوی.
ب‌- خراپ به‌كارهێنانی بواری ئاودێری كشتوكاڵی (شێوازی سه‌ره‌تای كۆن‌و دواكه‌وتوو، چاندنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، له‌وه‌ڕاندنی زیاد له‌پێویست).
ت‌- هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕو جه‌نگه‌كان.
پ‌- زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووان.
ج‌- بڕینه‌وه‌ی ناوچه‌ دارستانییه‌كان. یه‌ك له‌سه‌ر چواری رووبه‌ری زه‌وی بیابانه‌ كه‌ مه‌زنده‌ده‌كرێت به‌ 13 ملیۆن‌و دوو كیلۆمه‌تر. ژماره‌ی بیابانه‌ گه‌وره‌كانیش 12 بیابانه‌.
6- كه‌مبوونه‌وی رووبه‌ری ناوچه‌ دارستانه‌كان له‌جیهاندا: كه‌ هۆكاره‌كانی بریتین له‌:
أ‌- زۆری‌و ناڕێكی به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌بواری پیشه‌سازیدا.
ب‌- بڕینه‌وی دارستانه‌كان به‌مه‌به‌ستی كردنیان به‌زه‌وی كشتوكاڵیی یاخود نیشته‌جێ بوون.
ت‌- له‌ناوچوونی دارستانه‌كان به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌.
پ‌- گۆڕانی ئاووهه‌واو كشانی ناوچه‌ بیابانه‌كان بۆ سه‌رناوچه‌ی دارستانه‌كان.
كۆچكردن له‌شاره‌وه‌ بۆ لادێ 7- فراوان بوون‌و گه‌شه‌كردنی دیارده‌ی شارنشینی به‌هۆی دیارده‌ی كۆچكردنه‌وه‌: كاریگه‌ریی فراوانبوونی شاره‌كان به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌سه‌ر دیارده‌ی گۆرانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا كه‌بریتین له‌:
أ‌- فراوان وونی گه‌شه‌ی شارنشینی له‌سه‌ر حسابی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گوندنشینه‌كان رووده‌دات.
ب‌- فراوانبوونی شاره‌كان‌و نه‌بوونی پلانێكی زانستی‌و فراوانبوونی شاره‌كان له‌سه‌ر حسابی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان.
ت‌-گه‌شه‌ی شاره‌كان گرفتی پیسبوونی جۆره‌كانی ژینگه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
پ‌- كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری ژماره‌ی دانیشتووان له‌شاره‌كاندا ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی كێشه‌ی بێكاریی‌و ته‌شه‌نه‌كردنی پاشاگه‌ردانی‌و بێ یاسایی‌و بوونی پاشه‌ڕۆی كارگه‌كان‌و پاشه‌ڕۆی ماڵان.
كۆی گشتیی ئه‌و هۆكارانه‌ كاریگه‌ریی سلبـی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر چالاكییه‌ ئابوورییه‌كان، چ له‌بواری گه‌شتوگوزارو چ له‌بواره‌كانی تری كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی خۆراكد.

نوسینی سه‌ردار عه‌بدولڕه‌حمان ئیبراهیم‌ .