ئامادەکاریی بۆ ھاتنی ٩ ملیۆن گەشتیاری بیانی بۆ ھەرێم دەکرێت

ئامادەکاریی بۆ ھاتنی ٩ ملیۆن گەشتیاری بیانی بۆ ھەرێم دەکرێت

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی ھاتنی زۆرترین گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێم، دەستەکەیان ماستەرپلانێکی درێژخایەنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ داڕشتووە، لەمساڵیشەوە لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکانەوە کاری لەسەر دەکرێت، چونکە ئامادەکاریی کراوە بۆ ھاتنی نۆ ملیۆن گەشتیاری بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان.

(نادر ڕۆستایی ڕایگەیاند، ساڵانە لە وەرزەکانی بەھارو ھاوین دا ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری بیانی ڕوو لەناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێم دەکەن، لە ڕێگەی دانانی پلانێکی درێژخایەنیشەوە کە ماوەی پێنج ساڵ دەخایەنێت، دەستەکەیان ھەوڵدەدات ڕێژەی ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێم زیاتر بکات کە تاساڵی (٢٠١٥)، چوار ملیۆن گەشتیار تێدەپەڕێنێت.

وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم ئاشکراشیکرد، داھاتی کەرتی گەشتوگوزار لە ساڵی ڕابردوو دا، ملیارێک‌و (٧٠٠) ملیۆن دینار بووە، لەمەوداش لەڕێگەی دەستەکەیانەوە ھەوڵدەدرێت ئەو بڕە زیادبکرێت بۆ زیاتر لە نۆ ملیار دینار‌و بەوەش ھەلی کار زیاد دەبێت، وتیشی:" لە چوارچێوەی ئەو پلانە ستراتیژییەدا، پەرە بەجۆرەکانی گەشتوگوزار دەدرێت‌و تائێستاش (١٢) جۆر بواری گەشتوگوزاریی لەھەرێمدا خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەمساڵیشدا ئامادەکاریی کراوە تاوەکو بتوانرێت زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیاری بیانی بھێنرێنە ھەرێمی کوردستان".

.