Machu Picchu ماچۆ پیچۆ

picture

ڕێگەیەکی سەخت ،بۆ بە دەست هێنانی هەنگوین

لە ساڵی ١٩١١ داو بە تێبینی و بە دوادا گەڕانی ستافێکی زانکۆی یالە بەڕێکەوتن بە سەرپەرشتی هیرام بینغام کە زانیاری سەرەتایی هەبوو لەسەرمێژوو وشارستانیەتی ئسپانی یەکان، هەر بەو هۆیەشەوە تامەزرۆ و حەوداڵی گەڕان بوو لە دووی دارستانە چڕەکانی ئەداماوا، کە لە سەدەکانی ١٤ و ١٥ دا ئیسپانی یەکان بۆ داگیرکاری ڕوویان لە ئەمەریکای لاتین کردبوو،،ئاسەواری ماچۆ پیچۆ لە اڵەکانی ١٥٧٢ ی زاییندا لە لایەن ئیسپانی یەکانەوە سوتێمرابوو. شێوە دیزایینی ئەم شارە لە سەرەتاوە ئەم شارە لەسەر شاخیک وبەبەرزی ٢٤٣٠ مەتر بەرز لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە دروست کراوە بە دۆڵە کۆنەکە ناسراوە لە نزیک شاری ڤیکتۆس کە لە دوو سێکتەر پێک هاتووە،بەشی یەکەمیان کە لە دوو دەروازەی پاسەوانی پێک هاتووە و بەشی دووەمیان بە چەند سەکۆ و خانووی بەردی هەڵچنراوە کە ژمارەیان ١٤٠ هەیوانە، بە شێوەیەک سیستەمی ئاوی تێدا پێکهێنراوە کە تائەمڕۆ بێ کێسە ئاو تێدا دەوران دەکات بەچ میکانیزمێک بە فوارەو جۆگەلەکاندا وەختی خۆی سووڕی خواردووە تا ئەمڕۆش بە هەمان گووڕو تین دەوران دەکات، لە پێک هاتە بەردیەکانیشی تا ئێستاکە نەزانراوە کە بەچ شێوازێک جووڵێنراوون و توانراوە لەسەر یەک ڕیز بکرێت،کە هەندێ کات بە مووس بە بەینیشیاندا ناچێت،و کێشی هەریەکە لەم بەردانە لە چەند تەنێک پێک دێت ،هەنێکیان لە ٥٠ تٶن زیاترە کێشیان ئەوەی شوێنی ئاماژەیە ڕۆژانە ژمارەی گەشتیاران تا دێت هێند زیاتر دەبێت بۆ سەردانی ناوچەکە لە بەر کێشەو ترسی داڕمان و زۆربونی گژوگیا کە مەترسی گۆڕانکاری لێ دەکرێ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ژمارەی ڕۆژانەیان دابەزاندووە و بۆ تەنها ٢٥٠٠ مسافیر لە ڕۆژێکدا ،هەروەها دەکرێت ئەوەش بڵێین کە هەندێ مەڕی مل درێژی نیوزلەندیشی تیا بەخێو دەکرێت