بە دەست هێنانی هەنگوین

picture

ڕێگەیەکی سەخت ،بۆ بە دەست هێنانی هەنگوین

لە ووڵاتی کامیرۆن و لە نێوەندی دارستانە چرەکانی ناوچەی گبایادا کە بە دارستانی ئەداماوا ناسراوە،وا باوەوگەنجانی ئەم ناوچەیە وەک پیشەیەکی میرات گەرانە بۆ بەدەست هێنان و لێساننەوەی شانەی هەنگ چەند گەنجێك ڕوو لە دارستانەکان دەکەن،دانگای تەمەن ٩٠ ساڵە وادەیگێڕیتەوە کە ئەمە وەک پیشەیەکی میرات لە باوو باپیرەوە بۆی ماوەتەوە ولە وەرزی بەهارو لە کاتی سەرەکۆزەرکردنی گوڵدا و کاتێک کە هەنگەکان شیلەی گووڵان دەمژن و ئەوسا ڕۆی دەکەنە نێو شانەکانەوە دانگا بە پشت بەستن بە جۆرەباڵندەیەک کەوەک ڕێ نیشاندەر وایە بۆ دۆزینەوەی شآنە هەنگەکان کە بە پەلی دارە بڵندەکانەوە گرۆی کردووە دەگەنە شوێنیان و شانەکان دادەتاشن و لە هەر بیست شانە نزیکەی ٢٥ لیتر هەنگوینیان چنگ دەکەوێت.دانگا واباسی لێوە دەکات کە ئەم نەریتە خەریکە بەرەو نەمان دەچێت چونکە زۆر ئەستەم بووە بە پێکەنینەوە گووتی هەندێ جار بە پشت بەستن بەم جۆرە باڵندانە دەمان باتە سەر شیری نوستوو یان ماری پیسۆن،هەروەها بە هۆی نەشارەزایی هەنگەوانەوە هەنگەکان هەندێ جار ئازاری ڕاوچی هەنگەکان دەدەن و دەبنە هۆی گیان لەدەست دان،..دانگا وای وەسف دەکات کە گەڕان و بە دەست کەوتنی هەنگوین هەر هەمان ئاستەمە کە بەدوای ئافرەتیش دا دەگەڕێیت و هەرهەمان گرنگیسیان هەیە.،لە ووڵاتی کامیرۆن دا بە جۆری باڵندەکە دەگووترێت گبا سارا،،سەرەتاو بەر لەڕۆژێک پێش راوی هەنگووین دانگا و هاوەڵەکانی خۆیان ئامادە دەکەن وەک چنینی بەرگێك لە زەلل وپووش کە لە خۆیان پێ دەثێچن وئەمیش ماددەیەکی أەهراوی دەڕێژێت، وکاتێک هەنگ پەیی پێ دەبات خۆیی لێ دەپارێزێت و خۆی لێ بەدوور دەگرێت ئەم زەللانە لە کامیرۆن بە گببی ىێتانا ناو دەبرێت،خۆ ئەگەر هەر هەنگێک گەستبینی ئەوا بە چەقۆ شوینی گەستنەکە زامار دەکەن وبڕێک خوێنی لێ دەردەکەن