Way to heaven ڕێگەیەک بەرەو ئاسمان

picture

Way to heaven ڕێگەیەک بەرەو ئاسمان

لە سآلی ١٩٧٠ دا ولەسەردەمی باوی شویعیە میللی یەکانی چیندا ،دانیشتوانی گوندی کوانشین ڕێگەیەکی سەختیان دەبڕی بۆ هاتووچۆ کردنی شارەکانی تر ولە هەمانکاتدا بۆ خەلکی سەیران کەر بۆ ئەم ناوچەیە بە گشتی کارێک سانا نەبوو بۆ گوزەرکردن تێیدا،هەر لەو ساڵەدا خەڵکی دێ کە لە سیانزە کەس پێک هاتبوون دەستیان کرد بە هەڵکۆڵین وداتاشینی شاخەکە بۆ کوون کردنی و دروست کردنی تونێلێک ، بە کەرەستەی سەرەتای وەک پیک وخاکەناز ودرێل کە وەک لە وێنەکاندا دیارە بەلام دوو لەو کرێکارانە گیانیان لە دەست دا ،
لە پاش هەڵکۆڵینی شاخەکە و ڕێگەیەکیان دروست کرد بە درێژی ١٢٠٠ مەتر و بە پانی چوار مەتر و بەرزی پێنج مەتر کارەکەیان ئەنجام دا ولە پاش پێنج ساڵ پرۆژەکەیان بە کۆتا هێنا کە ئۆتۆمۆبیل و پیادە دەیانتوانی پیایدا گوزەر بکەن بەو هۆیەوە خەڵکی گوالیانگ سود مەند بوون ودەورێکی بازرگانی بەرجاویش دەگێڕێت لە م سەردەمەدا،چونکە ڕۆژانە بە دەیان هەزار سەیرانکەر وڕێبوران دەچنە دیتنی،چونکە هەستێکی سامناک لای مرۆڤ دروست دەکات کاتێک بە ڕێگەکەدا تێدەپەڕی .