هەنار

هەنار تەنیا بە قەڵەم دەکرێت، لە مانگی ڕەشەمێدا دەست دەکرێ بە ناشتنی ئەگەر ساڵەکەی باراناووی بوو بە سێ ساڵ بەردەگرێ ، بە ڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر کەم باران بێ بە پێنج ساڵ زیاتر ئەوسا دێتە بەر ، هەرچەندە لەم بارەیاندا پڕ بەر دەبێت، باخی هەنار نابێ بەڕەڵا بێ ، هەروەها دەبێ هەموو ساڵێک بکێڵرێت و لە کاتی خۆیدا بژار بکرێت، لە مانگی گەڵاڕێزانەوە تا مانگی سەرماوەرز بەرەکەی دەڕنرێتەوە. هەنار ئەگەر زوو زوو وشکەڵ بژار بکرێ ئەوا ١٥ تا ٢٠ ساڵ دەمێنێتەوە... هەنار ئەم جۆرانەی هەیە ، هەناری مێ خۆش ، هەناری ترش ، هەناری شیرین ، هەناری سەوزە شیرینە ، هەناری نەباتی ، هەناری سماقی . جگە لە ئاڵووێر کردن بە تەڕی هەندێ شتی لێ دروست دەکرێ لەوانە. ڕووبە هەنار ، کە دەنک دەکرێ و لە توورەکەیەکدا دەیگووشن و پاشان لە دەفرێکدا دەیکوڵێنن و دۆشاووەکەی دەگرن ، بە دەنکی ووشک دەکرێتەوە و وەک دۆینە بە تۆپەڵ هەڵدەگیرێت، لە جیاتی ترش دەکرێتە چێشتەوە. هەنار بە تەڕی هەڵدەگیرێت و تا کۆتایی مانگی نەورۆز دەمێنێتەوە یان دەخرێتە ناو ئەمباری گەنمەوە.. .

.

سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان

لە کوردەواریدا کۆمەڵێک سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی بە کار هاتوون لە پێکهاتەی سوەزەمەنی یەکانیشدا، کۆمەڵە ڤیتامین و کالۆری پتەوی بەهێزیان تێدا بووە کە ژەمە خۆراکی سەر سفرەی زۆربەی ماڵان بوونە ، ئێستاش لە پاش چەندین گۆرانکاری مرۆیی ، بە ناچاری پزیشکە بە تەمەنەکان پەنجە بۆ هەمان چارەسەر و بێ بۆرەک کردن و لە گەچدانی دەرمانەکان دەمان گێرننەوە بۆ هەمان سەرچاوەو خاڵی سەرتا
Arum کاردی

کاردی ناوی ئینگلیزی:- Arum ناوی زانستی:- arum spp. له‌ جیهاندا ٢٠٠٠ جۆری هه‌یه ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن که‌ یێیان ده‌وترێ کاری شاخی - کاردی ده‌ستچین - کاری ریشۆک - کاردی ڕیخنی نیشتمانی بنه‌ره‌تی:- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست - خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا. وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای سێگۆشه‌ی نووک تیژه‌ و له‌ سه‌ری ڕم ده‌چێت ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی نێرکه ،‌ دوای کرانه‌وی نێرکه‌که‌ به‌ ڕه‌نگی سووری تاریک و وه‌نه‌وشه‌یی خۆی ده‌نوێنێ بۆنی ناخۆشه‌

زیاتر بخوێنەوە
bracteatum کەنگر

کەنگر ناوی ئینگلیزی:- bracteatum ناوی زانستی:- Onopordum bracteatum.ssp. creticum له‌ جیهاندا جۆری زۆرە ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن کە لە ناوچە دەشتەکی و شاخاوی یەکاندا پەیدا دەبن ، وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای درکاوی نووک تیژه‌ و پەل هاوێژە ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی فڵچەدایەو ڕەنگی مۆرە،‌ ، ڕه‌گی ڕووەکەکە کۆرمه‌یه‌ ( سه‌رک - شێوه‌ په‌تاته‌) به‌ درێژایی ساڵ له‌ ژێر خاک ده‌مێنێته‌وه ‌و له‌کۆتایی زستان ئه‌بووژێته‌وه،

زیاتر بخوێنەوە