گۆیژ

    ناوی زانستی یەکەی crataegus aronia Hawthorn Genus لە خێزانی Rosacease گۆیژ باڵا دەکات ئەگەر لە کەشێکی لە باردا هەڵ بدات ، بەرزی یەکەی دەگاتە 15 مەتر و لە مانگی پێنج دا گووڵ دەکات و سودی ئێجگار زۆری هەیە لە سەر لەشی مرۆڤ لەوانە لە پەستانی خوێن ونە خۆشیە کانی دڵ دا دەورێکی کاریگەریان هەیە لە رێکخستن و چارەسەریدا . گۆیژ لە ئەوروپا بەتایبەت ئەلمانیا بۆ چارەسەركردنی ئەو نەخۆشیانەی كە پەیوەندی بەدڵەوە هەیە بەكار دەهێندرێت لە هەروەها چەند جۆرە دەرمانێكی تری لێ ساز دەكرێت. ئەم میوەیە كاریگەرییەكی باشی هەیە بۆ لێدانی دڵ و پێشگیری دەكات لە رەقبوونی رەگی بەدەن. گۆیژ لەبەر ئەوەی قەبزە بۆ زگچوون بەتایبەت زگچوونی خوێن بەكەڵكە،كالسیۆم و ڤیتامینc هەیە و دەگۆترێت كە خواردنەوەی یەك لیوان شەربەتی گۆیژ بۆ سەرئێشە باشە. هەروەها كوڵاندنی گوڵەكەی لەناو ئاودا بۆ دەرمانی بێخەوی باشە ، ، گۆیژ دارێکی بەردارە و لە قەدەکەیەوە بەڕێکی هەڵچووە ودڕکاوی ییە بەرەکەشی گۆیژە، کە هەموو ساڵێک لە مانگی خاکەلێوەوە تا گەڵارێزان بەردەدات، پیرەپیاوان و جوتیارەكان دەڵێن باشترین كات بۆ چنینی گۆیژ دوای ئەوەلین بارانی پایزەدوو جۆری هەیە ،گۆیژە زەردە وگۆیژە سوورە/ بڵچ ئەم دارە خۆڕسکە بە زۆری لە ناوچیاکاندا دەڕوێ، کە لە ٢٥٠٠ مەتر بەرزترن لەسەر ئاستی رووی دەریاوە، کە سەردەمی ئەوە هات وگۆێژ پێ گەیی ، ئیدی مرۆڤی کورد بە تایبەتی دانیشتووانی ناوچە شاخاویی یەکان جاجم وگونی یە دەبەن و جاجمەکە لە ژێر داری گۆیژەکاندا ڕادەخات و دەیوەرێنێتە سەری پاشان دەیکاتە گونی یەوە و دەیبات دەی فرۆشێ بە تایبەت لە شارەکاندا. ئەم بەرهەمە بێ ئەوەی مرۆڤی کورد ماندوو ێتی پێوە بکێشێ، هەموو ساڵێک کەڵک لە بەرەکەی وەردەگرێ بۆ فرۆشتن و بۆ خواردن و لە دارەکەشی هەندێ کەرەسەی لێ دروست دەکرێ وەک ،لۆرەلەپ و دۆژەنگەی مەشکە، چونکە دەبێ ئەم کەرەسانە لە داری بەردار بکرێت. هەروەها موتوربەی لەسەر دەکرێ، بە تایبەتی لە جۆری موتوربەی سنگ، لەبەر ئەوەی دارەکە لە بنا دەبرنەوەو موتوربەی لەسەر کۆتەرەکەی دەکرێت، جگە لەگۆیژ چولە کێویلە وهەرمێ ژیلەش بۆ ئەم کارە دەست دەدەن لە .

.

سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان

لە کوردەواریدا کۆمەڵێک سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی بە کار هاتوون لە پێکهاتەی سوەزەمەنی یەکانیشدا، کۆمەڵە ڤیتامین و کالۆری پتەوی بەهێزیان تێدا بووە کە ژەمە خۆراکی سەر سفرەی زۆربەی ماڵان بوونە ، ئێستاش لە پاش چەندین گۆرانکاری مرۆیی ، بە ناچاری پزیشکە بە تەمەنەکان پەنجە بۆ هەمان چارەسەر و بێ بۆرەک کردن و لە گەچدانی دەرمانەکان دەمان گێرننەوە بۆ هەمان سەرچاوەو خاڵی سەرتا
Arum کاردی

کاردی ناوی ئینگلیزی:- Arum ناوی زانستی:- arum spp. له‌ جیهاندا ٢٠٠٠ جۆری هه‌یه ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن که‌ یێیان ده‌وترێ کاری شاخی - کاردی ده‌ستچین - کاری ریشۆک - کاردی ڕیخنی نیشتمانی بنه‌ره‌تی:- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست - خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا. وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای سێگۆشه‌ی نووک تیژه‌ و له‌ سه‌ری ڕم ده‌چێت ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی نێرکه ،‌ دوای کرانه‌وی نێرکه‌که‌ به‌ ڕه‌نگی سووری تاریک و وه‌نه‌وشه‌یی خۆی ده‌نوێنێ بۆنی ناخۆشه‌

زیاتر بخوێنەوە
bracteatum کەنگر

کەنگر ناوی ئینگلیزی:- bracteatum ناوی زانستی:- Onopordum bracteatum.ssp. creticum له‌ جیهاندا جۆری زۆرە ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن کە لە ناوچە دەشتەکی و شاخاوی یەکاندا پەیدا دەبن ، وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای درکاوی نووک تیژه‌ و پەل هاوێژە ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی فڵچەدایەو ڕەنگی مۆرە،‌ ، ڕه‌گی ڕووەکەکە کۆرمه‌یه‌ ( سه‌رک - شێوه‌ په‌تاته‌) به‌ درێژایی ساڵ له‌ ژێر خاک ده‌مێنێته‌وه ‌و له‌کۆتایی زستان ئه‌بووژێته‌وه،

زیاتر بخوێنەوە