رێژەی سەوزایی

رێژەی سەوزایی بەپێی رێنماییە ژینگەییەکانی ستانداردی جیھانی دەبێت بوونی بڕی سەوزایی لەھەر شارێکدا بگاتە ١٥% بۆ ٢٥%ی رووبەرەکەی کە بوونی ئەم ڕێژەیەش لە هیچ کام لە شارەکانی کوردستانی باشووردا بە دی ناکرێت لەسەر ئاسی پارێزگا ، بەڵام لە دەڤەرەکانی دەورو بەری شارەکاندا بەدی دەکرێت بێگوومان دەڤەری مێرگەپان پانتایی یەکی فراوانی سەوزایی تێدایە،

بەڵام شاری سلێمانی بڕی سەوزاییەکەی لەبەرانبەر رووبەرەکەیدا زۆر جیاوازترەو کە تەنھا نزیکەی ٥، ٧% سەوزایی لەشاری سلێمانیدا بوونی ھەیە %وگەر شارێکی وەکو هەولێریش ئاماری بۆ بکرێت تەنها ٤ . نیاز محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز سەبارەت بەڕێژەی سەوزایی، وتی: ئێمە رێژەی کۆمەڵەکەمان دیاریکراوە، بەڵام ئەوەندەی پێمانکرابێ چەند چالاکییەکمان ئەنجامداوەو یەکەم چالاکیمان، ئەوەبووە کە ھیچ کەس بۆی نەبێ بەئازادانە ئەو دارانەی کە لەشارەکەماندا ھەیە بیبڕێتەوە، پارێزگاریمان لەمانەوەی ئەو باخانە کردووە کە بۆ کارکردنی پرۆژەیەک مەرج بووە لاببرێت. سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، ئاشکرایشیدەکات: زیاتر ٣٦٠٠٠ نەماممان وەرگرتووە لەوەزارەتی کشتوکاڵ بێ بەرانبەرو بەشێوازێکی دروست لەسەرئاستی ھەرێم دابەشمانکردووە، جگەلەوەی ئێستا سەرقاڵی چالاکییەکین ئەویش بەزیادکردنی رێژەی سەوزاییە لەشاری ھەڵەبجە، چونکە ژینگەی ئەوان بەھۆی کیمیابارانکردنیانەوە زیانێکی گەورەیان پێگەیشتووە، کە لەڕۆژی ١٦/٣ ژمارەیەکی باش نەماممان بەدیاری بۆبردن، لە ١٥/٤ رۆژێک پێش رۆژی ژینگەی کوردستان زیاتر لە ١٥٠٠ ھەزارو پێنج سەد نەماممان دابەشکردووە بەسەر شاری ھەڵەبجەو ناوچەکانی دەوروبەریدا

بڵاوبوونەوەی پاشەڕۆی ئۆتۆمبێلە بۆ پسیبوونی ژینگەی شارەکان، جگەلەوەش رۆژانە زیاتر لەسەدان لیتر بەنزین و گازی خراپ ھاوردەدەکرێن و خەڵکی بەکاریدەھێنن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بەھۆی خراپی جۆرەکەیەوە دوکەڵ و پاشماوەیەکی پیس لەشارەکاندا بڵاودەکەنەوە،

مەترسییەکی گەورە لەئارادایە کە بە بەپێویستی دەزانین، شارەوانی و پارێزگا بەھەماھەنگی بکەن و گرێبەست لەگەڵ ھەندێک کۆمپانیا سازبدەن بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و پاشەڕۆی ماددە بەکارھاتووەکان، سەرەڕای بوونی چەند کۆمپانیایەک کەخەریکی پاککردنەوەو کۆکردنەوەی ئەو پاشەڕۆیانەن، بەڵام فڕێدانی لەشوێنێکی نزیک شارەکان و سووتاندنی لەو شوێنانەو بڵاوبوونەوەی دووکەڵەکەی کە ژەھرێکی مەترسیدار دروستدەکات و مرۆڤ رووبەڕووی نەخۆشی شێرپەنجەو نەخۆشی کۆئەندامی سی دەکاتەوە. .

گەر لەبەرزاییەکی شارەوە بوەستیت و بروانی دەتوانرێت ئەو ھەڕەشە گەورەیەی پیسبوونی ژینگەی شارەکان بەڕوونی ببینرێت، بەڕاستی شوێنی مەترسی یە گەر پشگوێ بخرێت، کار بۆ رێگرییەکانی نەکرێت، توشبوونی ھەر نەخۆشییەکی ھاووڵاتییەکی ئەم شارانە لە ئەستۆی ئەوانەی وەک پێویست کار بۆ کەمکردنەوەی ئەو دیاردەیە ناکەن.

دووکەڵ، ژینگەی شارەکان پیسدەکات ‌

بوونی ژمارەیەک کارگە لەدەوروبەری شارەکان و قیرتاونەکردنی زۆرینەی شەقام و کۆڵانەکانی، کە دەبنە ھۆی تەپوتۆزو بوونی زبڵێکی زۆرو ھاتنە ناوەوەی ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل لەشارەکانی دەرەوەی ھەرێم و بەکارھێنانی ئەو بەنزینە خراپەی کە بەکوالێتیەکی نزم بەرھەمدەھێنرێت و رۆژانە دەھێنرێتە کوردستانەوە، لەگەڵ بوونی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆن کە شایەنی بەکارنەھێنانن، جگە لەنەبوونی سەوزایی کە بەپێی پێویست کاری بۆنەکراوە، ئەو ھۆکارانەن کە مەترسییەکی گەورەیان لەسەر شارەکان دروستکردووە، کە بەدرێژەکێشانیان شارەکان دەخنکێنن. دوکەڵی خاشاکە ئۆتۆمبێل ھۆکاری سەرەکین ، ئەمەش گازێکی ژەھراوی دروستدەکات و دەبێت ھۆی پیسبوونی ژینگەی شارەکان گەر بەئامارێکی سەرپێ ی تەنها شاری سلێمانی چاوی پێدا بخشێنین. رۆژانە ١٣٠٠ تۆن خۆڵ خاشاک کۆدەکرێنەوە بەپێی زانیارییەکان، رۆژانە بەڕێژەی زیاتر لە ٣٠٠ ئۆتۆمبێل، لەشارەکانی دەوروبەرەوە دێنە ناو شاری سلێمانییەوە، ٥٠٠ ئۆتۆمبێلێش دەچنە ناوشاری ھەولێرەوە، کە بەپێی ئەو ئامارە مانگانە زیاتر لە ٢٤٠٠٠ ئۆتۆمبێل دێنە ناو ئەو شارانەوە، کە ئەمەش لایەنێکی تری زیاتر

دەرمانی سروشتی

گەرانەوە بۆ سەرەتاکانی کۆمەڵەگای ئێمە ، رێکەوتی هەندێ پێگە دەبین کە ئەمڕۆ کەڵکیان لێ وەردەگیرێ...لەوانەش بە خواردن و یان لەبەر ئاوگرتنی راستەوخٶی گژوگیای سروشت بووە بێ بە دەستکاری و کارخانەسازی مرۆڤ ، سوودیان زانراوە بە سەدان ساڵ پێس ئێستا و ئەمڕۆش لە ووڵاتانی ئەوروپادا کۆپی لەسەر دەگیرێتەوە ، دیارە بەو مەبەستە نادوێم کە ئێمە لە رابووردودا لە ئەوروپی یە کان زانست بەر لەوان چەکەرەی کردبێت، بە ڵکو خۆمان لەو راستیە ناشارینەوە کە ئەورپی یەکان کاریان بە چارەسەر نەبووە.

زیاتر بخوێنەوە
ڕووبەری سەوز

picture ڕووبەری سەوز. نوێترین لێكۆڵینەوەی جیهانی لە بەریتانیا سەلماندویەتی كە فەراهەم كردنی ژینگەیەكی سەوز لەماڵان یانیش لەو شوێنانەی كە زۆربەی كاتەكانی ژیان كەسەكان تیایدا بەسەری دەبەن جگە لەوەی كە لەڕووی تەندروستیەوە سودێكی زۆر بە لەش دەگەیەنێت ئەویش بە زۆری بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لەلایەن ڕووەكەوە كە زۆر گرنگە بۆ كرداری هەناسەدان

زیاتر بخوێنەوە
کاریگه‌ری گه‌شتوگوزار

ره‌نگه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراودا گۆڕانکارییه‌کان له‌ بواری که‌لتووری و نه‌ریته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ هێواشی پێشەوە‌چوون به‌ خۆیانه‌وه‌ ببینن ، به‌ڵام.

زیاتر بخوێنەوە
پۆست ناردن بۆ هەمبانە بۆرینە

سێ پێشینەی گرنگ لە کاتی ناردنی بابەت دا ،کە دەکرێ ڕەچاو بکرێ
کێشەی ناردنی پۆست

دیارە هەندێ کات لەبەر چەند کێشەیەکی کاتی نامە وەرگرمان دەوەستێت بە هیوایین لە ئاییندە دا بتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر کەیین.

چۆنی یەتی بابەت

گەر دەکرێت بابەتەکان کەم و پووخت بن و پشت ببەستن بە سەرچاوەو ئاماژەکردن بۆ سەرجاوە سەرەکی یەکە .

وێنەی تایبەت بە بابەت

خۆ ئەگەر بکریت وێنەی لەگەڵ دا بێت ئەوا باشتر .

Admin
  • Web Designer
    webmaster@mergapan.com
  • Art Director
    director@mergapan.com
  • admin Account
    admin@mergapan.com
  • Customer service
    customer@mergapan.com
  • Copywriter
    copyriter@mergapan.com