چوالە

چوالە کێوویلە ،یان چەقالە، دارێکی خۆرسکە و لە قەوارەی دەوەن دایە ، بەرەکەی تاڵە، دوای ووشک بوونەوە دەیڕنن و پاکی دەکەن و ئاڵوو ێری پێوە دەکرێ، لە شارەکاندا سوێر دەکرێ و دەفرۆشرێ، چەقالەکەی دەنکە کانی بادەمیی یە ، هەرەوەها دارەکەشی کەڵکی گەیاندووە بۆ زۆر کەرەسە ، لەوانە پەنجەکانی شەنی لێ دروست دەکەن و مووتوربەش لەسەر کۆتەرەکەی دەکرێ، بە تایبەت لە شێوەی سنگدا. .

.

سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان

لە کوردەواریدا کۆمەڵێک سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی بە کار هاتوون لە پێکهاتەی سوەزەمەنی یەکانیشدا، کۆمەڵە ڤیتامین و کالۆری پتەوی بەهێزیان تێدا بووە کە ژەمە خۆراکی سەر سفرەی زۆربەی ماڵان بوونە ، ئێستاش لە پاش چەندین گۆرانکاری مرۆیی ، بە ناچاری پزیشکە بە تەمەنەکان پەنجە بۆ هەمان چارەسەر و بێ بۆرەک کردن و لە گەچدانی دەرمانەکان دەمان گێرننەوە بۆ هەمان سەرچاوەو خاڵی سەرتا
Arum کاردی

کاردی ناوی ئینگلیزی:- Arum ناوی زانستی:- arum spp. له‌ جیهاندا ٢٠٠٠ جۆری هه‌یه ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن که‌ یێیان ده‌وترێ کاری شاخی - کاردی ده‌ستچین - کاری ریشۆک - کاردی ڕیخنی نیشتمانی بنه‌ره‌تی:- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست - خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا. وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای سێگۆشه‌ی نووک تیژه‌ و له‌ سه‌ری ڕم ده‌چێت ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی نێرکه ،‌ دوای کرانه‌وی نێرکه‌که‌ به‌ ڕه‌نگی سووری تاریک و وه‌نه‌وشه‌یی خۆی ده‌نوێنێ بۆنی ناخۆشه‌

زیاتر بخوێنەوە
bracteatum کەنگر

کەنگر ناوی ئینگلیزی:- bracteatum ناوی زانستی:- Onopordum bracteatum.ssp. creticum له‌ جیهاندا جۆری زۆرە ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن کە لە ناوچە دەشتەکی و شاخاوی یەکاندا پەیدا دەبن ، وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای درکاوی نووک تیژه‌ و پەل هاوێژە ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی فڵچەدایەو ڕەنگی مۆرە،‌ ، ڕه‌گی ڕووەکەکە کۆرمه‌یه‌ ( سه‌رک - شێوه‌ په‌تاته‌) به‌ درێژایی ساڵ له‌ ژێر خاک ده‌مێنێته‌وه ‌و له‌کۆتایی زستان ئه‌بووژێته‌وه،

زیاتر بخوێنەوە