بەڵاڵووک

    بەڵاڵووکدارێکە زۆر بەرز نابێتەوە ناوی ئینگلیزیەکەی nypon داری بەڵاڵووک زۆر بەرز نابێتەوە و لە شێوەی دەوەندا دەبێت،بەرزی ئەم دەوەنە تا ٣ مەتر بەرز دەبێتەوە، لە بنکەکەیەوە کۆمەڵە نە مامێک پێکەوە دەروێن، جگە لەوەی بەرەکەی کۆدەکرێتەوە و ئاڵووێری پێوە دەکرێ، دارەکەشی لە دروست کردنی زۆربەی ئەو کەرەسانەی لە ژیانی ڕۆژانەدا کەڵکیان لێ وەردەگیرێ، گرنگیی هەیە .لەوانەناو پەلکەکانی چانی پێ دەچنن، کە لە کۆندا گێرەی پێ دەکرا ، هەروەها دارعەسای لێ دروست دەکرێ، بەڵام بۆ گۆچان بەکار نەهاتووە، چونکە دەڵێن ئەوەی گۆچانی دار بەڵاڵووک بگرێ بە دەسەوە دوور نی ئازیزێکی لە دەست بروا ، بەری ئەم دارە کە بەڵاڵووکە کۆمەڵە دەرمانێکی لێ دەردەچێ و گوڵی بەڵاڵووک سپی و خەتی مۆری تێدا دەدەکەوێت لە مانگی ٦/٧ دا گوڵ دەگرێت و قەدەکەی دڕکاویە ، بەڵاڵووک زۆربەی ڤیتامینەکانی تێدایە لەوانە.... .Vitamin C ..Vitamin B.. ..Vitamin E .. ..Antioxidanter .. ..Flavonoider.. ..Karotenoider .. ..Antocyanider.. ..Folsyra .. ..Kalium .. ..Magnesium . ..Betakaroten .. ..Lycopen ... ..Pektiner .. ..Galactolipider.. زۆربەی توێژەرەکان دەریان خستووە کە بە خواردنی بەڵاڵووک بە دوورت دەخات لە قبزی یاخوود بۆ نە خۆشی ناوسک بەکار دێت و هەروەها لە لەوچی پێڵووی چاو دا دەوریان هەیە لە ساگف کردنیدا کە لە زۆربەی تاقیگەکانی ووڵاتانی ئەوروپادا دەکرێتە دەرمان ومکیاچی ولە قوتو دەنرێ و هەروەها زانست ئاشکرای کردووە کە بە تەنها کۆپێکی بەڵاڵووک هەڵگری هەمان بڕە سی ڤیتامینە کەلە ٤٠ دانە سێودا هەیە. هەروەها بە پێ ی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی کە لە ناسا لێد تەکنەلۆجی ئاشکرای کردووە ،کە کاریگەری هەیە لەسەر جومگەکان و چالاک کردنیان لە جووڵەدا کە لە ئێستادا لە خواردنەوەی powerade بڕێکی زۆر لە بەڵاڵوکی تێ دەکرێت.

.

سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان

لە کوردەواریدا کۆمەڵێک سەوزەواڵەی کەژو دەشتەکان بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی بە کار هاتوون لە پێکهاتەی سوەزەمەنی یەکانیشدا، کۆمەڵە ڤیتامین و کالۆری پتەوی بەهێزیان تێدا بووە کە ژەمە خۆراکی سەر سفرەی زۆربەی ماڵان بوونە ، ئێستاش لە پاش چەندین گۆرانکاری مرۆیی ، بە ناچاری پزیشکە بە تەمەنەکان پەنجە بۆ هەمان چارەسەر و بێ بۆرەک کردن و لە گەچدانی دەرمانەکان دەمان گێرننەوە بۆ هەمان سەرچاوەو خاڵی سەرتا
Arum کاردی

کاردی ناوی ئینگلیزی:- Arum ناوی زانستی:- arum spp. له‌ جیهاندا ٢٠٠٠ جۆری هه‌یه ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن که‌ یێیان ده‌وترێ کاری شاخی - کاردی ده‌ستچین - کاری ریشۆک - کاردی ڕیخنی نیشتمانی بنه‌ره‌تی:- ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست - خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا. وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای سێگۆشه‌ی نووک تیژه‌ و له‌ سه‌ری ڕم ده‌چێت ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی نێرکه ،‌ دوای کرانه‌وی نێرکه‌که‌ به‌ ڕه‌نگی سووری تاریک و وه‌نه‌وشه‌یی خۆی ده‌نوێنێ بۆنی ناخۆشه‌

زیاتر بخوێنەوە
bracteatum کەنگر

کەنگر ناوی ئینگلیزی:- bracteatum ناوی زانستی:- Onopordum bracteatum.ssp. creticum له‌ جیهاندا جۆری زۆرە ‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه سێ چوار جۆرن کە لە ناوچە دەشتەکی و شاخاوی یەکاندا پەیدا دەبن ، وه‌سفی ڕووه‌کی:- ڕ‌ووه‌کێکی زستانەیه‌ و له‌ سه‌ره‌تای به‌هار ده‌رده‌که‌وێت ، شێوه‌ی گه‌ڵای درکاوی نووک تیژه‌ و پەل هاوێژە ڕه‌نگی سه‌وزی بریقه‌داره‌ . گوڵەکەی له‌ شێوه‌ی فڵچەدایەو ڕەنگی مۆرە،‌ ، ڕه‌گی ڕووەکەکە کۆرمه‌یه‌ ( سه‌رک - شێوه‌ په‌تاته‌) به‌ درێژایی ساڵ له‌ ژێر خاک ده‌مێنێته‌وه ‌و له‌کۆتایی زستان ئه‌بووژێته‌وه،

زیاتر بخوێنەوە