picturepicture

بۆنەکان

بۆنەکان بەشێکە لە خستنەڕووی چالاکیە نەتەوایەتیە کان کە بەرگری لە مانەوەی کەلتوورو کەلپووری گەلان و لەسەر پێ ڕاوەستانی و بە یاد کردنەوەی هەردەم دەبێتە سەنگەرێک بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسی لە ناوچوون،لەسەرتاپای جیهانداو لە هەندێ زارو زماندا ناودەبرێت بە ڤیستیڤاڵ .

 

نەورۆز

نەورۆز دابونەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد و فارس و ... بە شێوەی جۆربەجۆر دەگیرێ. ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ کەونارایەکی پێش لە مێژوو. ھەندێ کەس بە ھەڵە پێیان وایە زاڵبوونی کاوە بەسەر زوحاک سەرچاوەی نەورۆزە. بەڵام نەورۆز زۆر لە ئەفسانەی زوحاکیش کۆنترە. شارەزایانی نەورۆز، بڕوایان وایە جەمشێد کە یەکێک لە پاتشاکانی پێشدادییەکان بووە، نەورۆزی داھێناوە‌. ژیانی ئەو پاتشایانە لە ئەفسانە بەدەر‌ نییە و بەسەرھاتەکانیان زۆر خەیاڵین و سەردەمەکەشیان پێش لە چاخی مێژووە. کەوا بێت بنەمای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان.

کەوناراییەکان پێیان وا بووە کە لە مانگی نەورۆزدا "گیانە پاکەکان" سەردانی کەسوکارەکانیان لەسەر زەوی دەکەنەوە و ئاگر ھەڵدەکەن و" خوانی حەوت سین" دەچنن و بەدەوریدا دادەنیشن. بۆیە چەند ڕۆژێک پێش لە ھاتنی نەورۆز، خەڵک دەست دەکەن بە تەکاندنی کەلوپەل و ناوماڵەیان و جلی نوێ لەبەر دەکەن و بە ئاگرھەڵکردنەوە دەچنە پێشوازی نەورۆز. دیارە نەورۆز لە ناوچە جۆربەجۆرەکاندا بە شێوەی جیاواز دەگیرێ و دابونەریتەکانی نەورۆز لای گەلانی ناوچەکەش جیاوازیی ھەیە.

شاعیری فارس (فیردەوسی) دانەری کتێبی شانامە، بنەچەی نەورۆز دەباتەوە سەر کۆنە ئەفسانەیەکی بێ بنەما، واتە ئەفسانەی کاوە و زوحاک. ئەوەی فیردەوسی باسی دەکات هیچ بنەمایەکی مێژوویی نییە. دیارە زوحاک یان (ئاستیاگ) هەبووە و دوایین پاتشای مادەکان بووە. بەڵام نەوەک ئەو جۆرەی کە فیردەوسی باسی دەکات. ئاخر فیردەوسی وەکوو کابرایەکی خوێنخۆری مار لەشانی زاڵم باسی دەکات کە دەبوو هەموو رۆژێ مێشکی دوو گەنجی دەرخوارد بدەن. هەر بۆیە کاوەی ئاسنگەر لێی یاخی دەبێت و شۆڕشێکی لە دژی بەرپا دەکات و تەخت و بەختی لێ وەردەگێڕێ. لە حاڵێکدا هەر لەو وتارە بەڵگەمەندەی د.مەولوود ئیبراهیم حەسەندا هاتووە، کە ئاستیاگ دوایین پاتشای مادەکان، نەک زاڵم و شێت نەبووە بەڵکوو پیاوێکی تا بڵێی خۆش ناو بووە. بەڵام مێژووی پەیوەندیدار بەو کابرایە تەواو پێچەوانە شێوێندراوە. بە رای من، سەرکەوتنی هەخامنشییەکان، بەسەر دەوڵەتی ماددا و کۆتاییهاتنی تەمەنی یەکەمین دەسەڵاتی کوردی و سەرکەوتنی تیرەیەکی فارس و دامەزراندنی دەوڵەت لە لایەن ئەوانەوە، بووەتە هۆی ئەوەیکە لە کۆنەستی فارسەکان بە گشتی و لە نەستی کەسێکی وەک فیردەوسیدا بە تایبەتی، ئەفسانەیەکی لەو جۆرە بیچم بگرێت و روخساری ئەو دوژمنەی پێ ناشیرن و کرێت نیشان بدەن.

دەڵێن: رۆژێک منداڵێک لە باوکی دەپرسێ: باوکە روخساری شەیتان لەو وێنەیەدا بۆچی ئەوەندە ناشیرین و دزێوە؟ باوکەکەی دەڵێ: چونکە ئەو وێنە بە دەستی دۆستەکانی شەیتان نەکێشراوەتەوە. ئەوەی راستی بێت مێژووی کوردیش هەتا ئێستا خۆی نەینووسیوەتەوە، بۆیە جگە لە لایەنی کەم و کووڕی شتێکی ئەوتۆمان لە مێژووی کۆن لەبەردەست دا نییە کە مۆرکی خۆمانی پێوە بێت. تەنانەت ئەو بۆنە پیرۆز و جێگە شانازییانەش کە هەمانبوون، بە جۆرێک مۆرکە کوردییەکەیان لێ سڕیونەتەوە و بە ناو نەتەوە و گەلانی باڵادەستەوە کراون، بۆ ئەوەی ئێمە شتێکمان نەبێت کە وەک پاڵپشت و بەڵگەی مێژوویی پاڵی پێوە بدەین. ئێستا کە بە پێی بەڵگە مێژووییەکانیش دەرکەوتووە کە نەورۆز جێژنێکی تەواو کوردییە و لە کوردستانەوە بە وڵاتان و ناوچەکانی دیکەی دەورووبەرماندا بڵاو بووەتەوە، هێشتا وەک پێویست دەڵێ لە روومان هەڵنایە راشکاوانە بڵێن ئەو جێژنە جێژنێکی رەسەن کوردییە. ئێستاش لە کۆنەستی ئێمەدا ئەو رۆژە رۆژی سەرکەوتنی (کاوەی ئاسنگەر)ە بە سەر زوحاکی مار لەشاندا. لە حاڵێکدا ئەوە هیچ بنەمایەکی مێژوویی نییە ئەفسانەیەکی سازکراوە. ئەگەر واشی دانێین کاوەیەک بووبێت و تەخت و بەختی زوحاکی "ماد"ی وەرگێڕابێت، ئەوا کورد چۆن شانازی دەکات بە کەسێکەوە کە کۆتایی بە یەکەمین دەسەڵاتی کورد هێناوە و دواتریش گەڕاوە بە قسەی فیردەوسی بە شاخ و کێواندا و لەوێ "فەرەیدوون"ی دۆزیوەتەوە و کردوویەتە پاتشا. فەرەیدوونیش کورد نەبووە. ئەگەر وای دانێین کاوەیەکیش لە گۆڕێدا بووبێت و کورد بووبێت، ئەوا کاوە خۆفرۆشێکی خەیانەتکار بووە و مێژووش پڕە لەو جۆرە کەسانە کە بەداخەوە شانسیان گرتوویەتی و دواتر بە پێچەوانەوە ناویان بە چاکە رۆیشتووە.

  زیاتر بخوێنەوە

جەژنی نەورۆز وپێشینەی

جێژنی نەورۆز پێشینەیەکی دوورودرێژی هەیە و کۆنترین جێژنی مرۆڤە لە سەر زەوی. بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەو بوارەدا کراون، کۆنترین مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی، ئەو کاتەی کە لە ئەشکەوتەکاندا ژیاون، رۆژی یەکەمی بەهاریان کردووە بە جێژن. دۆکتور مەولوود ئیبراهیم حەسەن لە وتارێکی تێر و تەسەلدا بە وردی چووەتە بنج و بناوانی مێژووەوە و بەڵگە دێنێتەوە لەسەر ئەوەیکە ئەو جێژنە هەمان جێژنی (تەمووز و عەشتار)ە، کە سۆمەرییەکان پێش ئەوەی لە ئەشکەوتەکانی کوردستان بێنە دەر و بەرەو خوارووی وڵاتی عێراقی ئێستا داگەڕێن، ئەو جێژنەیان بەڕێوە بردووە. ئاگر سومبوڵی نەورۆز لای کوردان نەورۆز تێکەڵ بووە بە کۆمەڵێک ئەفسانەی سەیر و سەمەرە. لە ئێرانی کۆندا لە یەکەم رۆژی بەهاردا واتە رۆژی نەورۆز، پاتشای وڵات دەرگای خستووەتە سەر پشت بۆ دیدار لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەیدا و رۆژەکانی دابەشیوە بۆ چاو پێکەوتنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە. هەر لەو رۆژەشدا خەڵات و دیاری و پێشکەشی بە دەست و پێوەندەکانی داوە و دیارییشی وەرگرتووە.

ڤیستیڤاڵی كولتوری‌ گه‌لان

ڤیستیڤاڵی كولتوری‌ گه‌لان بۆیه‌كه‌مجار له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری‌ ساڵی 2010 له‌ سه‌ر قه‌لاَی‌ شێروانه‌ له‌ شاری‌ كه‌لار

زیاتر بخوێنەوە
ڤیستیڤاڵی سەهۆڵ

فێستیڤاڵی ساڵانەی سەھۆڵ و بەفر فێستیڤاڵی ساڵانەی سەھۆڵ و بەفر ساڵی ١٩٦٣لە شارێکی باکووری چین دەستیپێکرد، بەڵام بەھۆی شۆڕشی رۆشنگەریيەوە ئەو فێستیڤاڵە

زیاتر بخوێنەوە
کۆمەڵە وێنەیەکی نەورۆزی شەدەڵە
پۆست ناردن بۆ هەمبانە بۆرینە

سێ پێشینەی گرنگ لە کاتی ناردنی بابەت دا ،کە دەکرێ ڕەچاو بکرێ
کێشەی ناردنی پۆست

دیارە هەندێ کات لەبەر چەند کێشەیەکی کاتی نامە وەرگرمان دەوەستێت بە هیوایین لە ئاییندە دا بتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر کەیین.

چۆنی یەتی بابەت

گەر دەکرێت بابەتەکان کەم و پووخت بن و پشت ببەستن بە سەرچاوەو ئاماژەکردن بۆ سەرجاوە سەرەکی یەکە .

وێنەی تایبەت بە بابەت

خۆ ئەگەر بکریت وێنەی لەگەڵ دا بێت ئەوا باشتر .

Admin
  • Web Designer
    webmaster@mergapan.com
  • Art Director
    director@mergapan.com
  • admin Account
    admin@mergapan.com
  • Customer service
    customer@mergapan.com
  • Copywriter
    copyriter@mergapan.com