ڕەشماڵ

picturepicture

ڕەشماڵ

ماڵپەری مێرگەپان هەر لە سەرەتای دارشتنی یەوە سەوزکردنی کوردستان و واڵاکردنی دەرگا داخراوەکان و تێکەڵ بوونی مرۆیی یەکانی کردۆتە ئامانج، هەر لەو بوارەشدا تۆڕی خۆی دەبەستێ لە گەل کەسە بەهرەمەندو شارەزاکاندا بۆ لێک گەیشتن و تین دان بە برەوی مانەوەی ژێرخانی ئابووری کوردستان لە بوارە جیا جیا کانی کەرتی کشتوکاڵ و گەشت وگوزاردا و دیسان ئاشت کردنەوەی کوردەکانی تاراوگە بە خاکە کەی خۆی کە دڵنییا ین ئە و وێنانەی ئێمە دەیخەینە ڕوو، رۆژانێک بووە رەنگ بێکم سەدان یادگاری کوردانی هەندەرانی پێوە بێت جا بۆ نا با ئەمڕۆ بێت و قۆڵی لێ هەڵماڵین ، ئەگەر بە تەنها ڕوواندنی دارێک بێت یان بە دەستگرتنی زانستکارانەی جووتیاری کوردێک بێت هەنگاو بنێین خۆ ئەگەر ئەمڕۆ فریای بەرەکەی نە کەووین خۆ سبەینێ کەسێک لە ژێر سێبەریا ئەحەوێتەوە . گەلێک ووڵاتی جیا جیا گەڕاووین خۆ هەر نەبێت ئەمڕۆکە بە هۆی تۆڕی ئینتەر نێتەوە ئاشنا بووین بە سروشتی دەروەی کوردستان بەڵام چۆن بێت و چەند بێت خۆ كەلەپوری خۆیان پەرت و بڵاو ناکەنەوە ،، هەر بۆیە لە مستی ماڵپەرەکەمانەوە مشت مشت ئەو زانیاریانە ئەچنینەوەو لە پریاسکەی کۆڵی دەنێن تا جیلی دوای ئێمەش سوودمەندبێت لە سروشتی کوردستان
لووتکەی پیرە مەگروون بە سەری سپی یەوە ئەم ناوچانەی لە پشتێنەی خۆی قایم کردووە ،مێرگەپان ، شەدەڵە، قزلەر شاخی دابان وبە ڕووکاری ڕۆژئاواشدا زێوێ و قەرەچەتان کە ئاسەواری کۆنی تێدایە دەگەڕیتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش زایین و بە تەنها پێچی مێزەرێك گەر بەرەو باکووری ڕٶژئاوای بکشێ ی دەگەیە جوانترین بەنداوی کوردستان ئەویش بەنداوی دوکان و خۆ ئەگەر پێش دوکان و قەش قۆڵی سڵاوێک بدەیەوە بە دەستە چەپدا دەتوانی پشوویەک بدەی بە خۆت لە هەوارگەی چەمی ڕێزان کە ئەشکەوتی قەش کەپانی لە فەقیانەی خۆی ناوە و پێ دەچێت سەرەتاکانی کوردەواری لەو جێ یە دا بەرگری لە مانەوەی خۆی کردبێت